riklam

سەرۆك كۆمارو باڵیۆزی ئەمریكا تاوتووێی هەڵمەتە سەربازییەكان دەكەن

عیراق 06:39 PM - 2015-05-28
له‌باره‌ی زیادكردنی هاوكارییه‌كانی هاوپه‌یمێنی نێوده‌وڵه‌تیش گفتوگۆیان كرد

له‌باره‌ی زیادكردنی هاوكارییه‌كانی هاوپه‌یمێنی نێوده‌وڵه‌تیش گفتوگۆیان كرد

سەرۆك كۆمار گرنگیی و پێویستی  بەدیهێنانی پرۆژەی ئاشتبونەوەیەكی  گشتیی تۆكمەو سەرتاسەریی دوپاتكردەوە وەك ئامانجێكی نیشتمانی و پرۆژەیەكی سەرەكی حكومەتی ئێستا، ستایشی هەمو ئەو هەوڵانەشی كرد كە هێزە سیاسییە عیراقییەكان دەیخەنە كار لەپێناوی بەرەوپێشچونی تەواوەتی بۆ جێبەجێبونی ئاشتبونەوەكە وەك زامنێك بۆ پاراستنی یەكێتی عیراق و داكۆكیكردن لەهەموو پێكهاتەكانی گەلی عیراق بێ جیاوازیی.

ئەمڕۆ 2015/5/28 سەرۆك كۆمار لەكۆشكی سەلام لە بەغدا لەمیانەی پێشوازیكردنی لەوەفدێكی سەركردایەتی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی بەسەرۆكایەتی دكتۆر موحسین ئەلحەكیم راوێژكاری سیاسیی سەرۆكی ئەنجومەنەكە، پێویستیی یەكخستنی روانین و بۆچونە سەرەكییەكانی  پەیوەست بەو خواست و داوا گرنگەی دوپاتكردەوە كە هەنگاو بنرێت بەرەو مەسەلە گرنگەكان بەوجۆرەی متمانەو هاریكاریی نێوان لایەنە پەیوەندیدارەكان زامن بكات.

لای خۆشیەوە سەید موحسین ئەلحەكیم دوپاتیكردەوە كە ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی بایەخدان و هەوڵەكانی سەرۆك كۆمار بۆ لێكنزیكردنەوەی تێڕوانینی لایەنە  بەشدرابوەكانی پرۆسەی سیاسیی و هەوڵەكانی بۆ چڕ كردنەوەی كارو چالاكی بەدیهێنانی ئاشتبونەوەی گشتیی بەرز دەنرخێنێت، ئاماژەشیكرد بۆپرۆژەی دەستپێشخەریی نیشتمانیی بۆ ئاشتیی كۆمەڵایەتی بۆ بنیاتنانی دەوڵەت كە سەماحەتی سەید عەمار ئەلحەكیم پێشكەشیكردوە.

لەلایەكی ترەوە هەر ئەمڕۆ سەرۆك كۆمار لە كۆشكی سەلام لە بەغدا پێشوازیكرد لە ستیوارت جۆنز باڵیۆزی  ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لەعیراق.

لەو دیدارەدا بارودۆخی ئەمنی و سیاسی بەتایبەت هەڵمەتە سەربازییەكان و گۆڕانكارییە جەنگییەكانی دژ بەتاقمی داعشی تیرۆریست لەئەنبارو رێوشوێنەكانی بەرزكردنەوەی ئاستی كۆمەكە سەربازییەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی بۆ عیراق و هەوڵەكان بۆ بەئەنجام گەیاندنی ئاشتبونەوەی گشتی و پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات تاوتوێكرا.

PUKmedia

 

2139152852015_3737.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket