riklam

پەرلەمانی راگەیاندنی لەحكومەت وەرگرتەوە

عیراق 05:30 PM - 2015-05-28
په‌رله‌مان سه‌رپه‌رشتی ده‌كات و بودجه‌شی بۆ داده‌نێت

په‌رله‌مان سه‌رپه‌رشتی ده‌كات و بودجه‌شی بۆ داده‌نێت

پەرلەمانی عیراق یاسای تۆڕی راگەیاندنی عیراقی پەسەندكردو بەپێی یاساكەش تۆڕەكە لەحكومەت وەرگیرایەوەو پەرلەمان سەرپەرشتی دەكات.

شوان داودی ئەندامی فراكسیۆنی سەوز لەلیژنەی رۆشنبیری و رایگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە PUKmediaی راگەیاند:ئەمڕۆ 2015/5/28 لەكۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەراندا یاسای تۆڕی راگەیاندنی عیراقی بەزۆرینەی دەنگ پەسەندكراو دەوڵەتی یاساش دەنگی بەیاساكە نەداو ناڕازیی بوو.

وتیشی: یاساكە لەدوو خولی رابردووی پەرلەماندا بەهۆی ناكۆكی كوتلەكان نەتوانراوە پەسەند بكرێت، بەڵام لەم خولەی پەرلەماندا، بەتایبەت لەماوەی چوار مانگی رابردودا دوای ئەوەی لەلایەن حكومەتەوە پرۆژەیەك رەوانەی پەرلەمان كرا وەك لیژنەكەیان بەشی هەرە زۆری ناوەرۆكەكەیان دەستكاری كردوەو كۆدەنگی لایەنەكانی ناو پەرلەمانی لەسەر بووە بۆ ئەوەی پەسەند بكرێت.

داودی راشیگەیاند: بەپێی یاسای نوێی تۆڕی راگەیاندنی عیراقی، تۆڕەكە لەحكومەت وەردەگیرێتەوەو لەلایەن پەرلەمانەوە سەرپەرشتی دەكرێت، هاوكات ساڵانە لەلایەن پەرلەمانەوە بودجەیەكی تایبەتی بۆ دادەنرێت.

ئەوەشی خستەڕوو كە ئەنجومەنی تۆڕەكە لە 9 ئەندام پێكدەهێنرێت كە سیانیان ژنن، كە لەپێشتردا ژن لەئەنجومەنەكەدا نەبووە.

تۆڕی راگەیاندنی عیراقی لەكەناڵە رەسمییەكانی راگەیاندنی حكومەتی عیراق پێكدێن كە ژمارەیان شەش كەناڵی تەلەفزیۆنی و رۆژنامەو گۆڤار.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket