له‌باره‌ی هه‌ده‌په‌و هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی توركیاوه
بیروڕا 03:45 PM - 2015-05-28سیروان جه‌لال
سیروان جه‌لال
زانایانی بواره‌كانی ده‌روونناسی و كۆمه‌ڵناسی له‌ڕێگه‌ی توێژینه‌وه‌كانیانه‌وه ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه، مرۆڤ ئه‌و گوفتار و ڕه‌فتارانه‌ی كه پیاده‌یان ده‌كات، له‌ژێر كاریگه‌ری دوو كۆمه‌ڵه فاكته‌ردان به‌ده‌ریشنین له‌وه، یه‌كه‌میان فاكته‌ره غه‌ریزه‌ییه‌كان، واته مرۆڤ هه‌ندێك له هه‌ڵسوكه‌وت و كرداره‌كانی له‌گه‌ڵیدا له‌دایك ده‌بێت، وه‌ك به‌شێك له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كیی ئه‌و كه‌سه، به‌جۆرێكی تر بڵێین مرۆڤ له‌كه‌سی دیكه‌وه فێر نابێت، به‌ڵكو له‌بونیادیه‌وه تێیدا چێندراوه، وه‌ك هه‌ستكردن به سه‌رماو گه‌رما، برسێتی و تینوێتی، نووستن، ئازار و شادی.. هتد.
دووه‌میان فاكته‌ره‌كانی ده‌وروبه‌ر، واته ئه‌و ژینگه‌یه‌ی تێیدا ده‌ژی وه‌ك هاوڕێكانی، قوتابخانه، فه‌رمانگه، یانه، بازاڕ، خێزان، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌و جوگرافیایه‌ی تێیدا به دونیا هاتووه و تێیدا ده‌ژی .. هتد.
ئه‌مانه رۆڵی سه‌ره‌كیان هه‌یه له ته‌واوكاری كه‌سێتی مرۆڤدا، ده‌ستنیشانی جۆری ژیان و ئاستی شاره‌زایی و زانست وزانیاری و فێربوونی زمان و پیشه و كاری ڕۆژانه‌ی ده‌كات.
ئه‌م كورتیله پێشه‌كییه بۆ ئه‌وه‌یه لێره‌وه پرسیارێكی جه‌وهه‌ری په‌یوه‌ست به‌م بابه‌ته بوروژێنین، له ئێستادا له‌كۆماری توركیا، كه باكووری كوردستان تا هه‌نوكه‌ش به‌شیكه له‌و ده‌وڵه‌ته، به گه‌رم و گوڕیه‌كی زۆره‌وه چالاكییه‌كانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان به‌رێوه ده‌چێت، سات به‌سات له كۆتایی پڕۆسه‌كه نزیك ده‌بنه‌وه، هه‌موو دونیا هه‌ستی راگرتوه بزانن له (٧ی حوزه‌یران) دا ئه‌نجامه‌كان چۆن یه‌كلا ده‌بنه‌وه.
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه لای هه‌موو ده‌نگده‌رانی توركیا و ناوه‌نده په‌یوه‌ندیداره‌كان و چاودێرانی دۆخه‌كه، پرۆسه‌یه‌كی گرنگه و به‌بایه‌خه‌وه لێی ده‌ڕوانن، به‌ڵام به جۆرێكی دیكه له دیدی پارتی دیموكراتی گه‌لان (H.D.P)، كه نوێنه‌ری ره‌سه‌ن و ڕاسته‌قینه‌ی گه‌لی كورده‌و به‌رگری له‌دۆزه ڕه‌واكه‌ی ده‌كات گرنگتره، له‌و لاشه‌وه پارتی داد و گه‌شه‌پێدان (A.K.P) كه ئێستا پارتی فه‌رمانڕه‌وایه له توركیا و خاوه‌نی زۆرینه‌ی كورسیه‌كانی په‌رله‌مانی توركیایه، به هه‌ڵبژاردنێكی چاره‌نوسسازی ده‌زانن، چونكه زۆرێك له ئامانج و مه‌رامه كه‌سییه‌كانی ئه‌ردۆغان و ئیسلامگه‌رایی خۆیان به‌ئه‌نجامی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌وه به‌ستوه‌ته‌وه، به‌ڵام چه‌ند فاكته‌رێك ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێن كه هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی توركیا بۆ كورده‌كان زۆر چاره‌نوسساز تره، به جۆرێك ئه‌م یاریه دیموكراسییه‌ی ئه‌مجاره كه پارتی دیموكراتی گه‌لان ده‌یكات، ئه‌نجامه‌كه‌ی به‌م شێوه‌یه ده‌بێت، ژماره‌ی كورسیه‌كانی به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو تا ئاستی دوو ئه‌وه‌نده و به‌ره‌و ژوورتری ژماره‌ی كورسیه‌كانی ئێستایان له‌په‌رله‌مانی توركیادا به‌ده‌ست ده‌هێنن، كه ئه‌مه جێگه‌ی هیوا و ئومێدی هه‌موو كوردێكی دڵسۆز و مرۆڤێكی ئازادیخوازه، خۆ ئه‌گه‌ر وانه‌بوو نه‌یان توانی به‌ربه‌ستی (١٠٪) تێك بشكێنن كه ئه‌مه (ئه‌نجامێكی هه‌رگیز چاوه‌ڕوان نه‌كراوه)، ئه‌وا به‌بێ مایه و به زناینێكی زۆره‌وه له گه‌مه‌كه دێنه ده‌ره‌وه.
گه‌رچی سه‌رچه‌م فاكته‌ره بابه‌تی و خۆییه‌كان و ته‌واوی ئاماژه‌كان موژده به‌خشن و دڵنیایه‌تی سه‌ركه‌وتنی پارتی دیموكراتی گه‌لان ده‌سه‌لمێنن، ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش ته‌نها به زیادكردنی ژماره‌ی كورسیه‌كانی (H.D.P) ناوه‌ستێته‌وه، به‌ڵكو سه‌ره‌تا و بناغه‌ی یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ئاشتی له‌توركیا و چاره‌نوسی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان و چه‌سپاندنی گه‌لێك مافی نه‌ته‌وه‌یی و ده‌ستووری و یاسایی و دیموكراسی له‌توركیا و باكوری كوردستاندا و چه‌ندین گۆڕانكاری پۆزه‌تیڤی تر له ناوخۆی توركیا و به‌لایه‌كدا خستنی خه‌باتی جه‌كداری پارتی كرێكارانی كوردستان (P.K.K)، به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت، جگه‌له‌وه‌ش كاردانه‌وه‌ی ئه‌رێنی گرنگی ده‌بێت له‌سه‌ر دۆزی ڕه‌وای گه‌له‌كه‌مان له كوردستانی گه‌وره‌دا، كه‌وابوو له‌وه‌ها قۆناغێكی گه‌لێك هه‌ستیار و مێژویدا، كه رۆژی نیشاندانی هه‌ڵوێستی جوامێرانه‌یه.
شه‌ڕه‌كه‌ی ئه‌مجاره به‌نیشاندانی هه‌ستی هاوخوێنی نیشتمان په‌روه‌رییه، داوای هه‌ڵگرتنی چه‌ك و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌ربازی له‌كه‌س نه‌كراوه، گه‌رچی ئه‌م خه‌باته په‌رله‌مانییه درێژه‌ی به‌رخودان و فیداكاری مێژویه‌كی قوڵی گه‌لێكی سته‌م لێكراوه، به‌ڵام بۆچی ده‌بێت كورد هه‌بێ پشتیوانی خۆی بۆ ئه‌ردۆغان و پارته‌كه‌ی ده‌رببڕێ و ستایشی كاروچالاكیه‌كانی و شێوازی حكوم ڕانیه‌كه‌ی بكات، وه‌ك په‌یامبه‌ری ئاشتی چاوی لێبكه‌ن، ئاخۆ ده‌بێت چ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ك چاویانی كوێر كرد بێت؟ له‌ئاستی كاره‌ساتی ڕۆبۆسكی و ده‌یان كرده‌وه‌ی نامرۆڤانه‌ی تر كه‌له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌ردۆغان و پارته‌كه‌ی ئه‌نجامدراون، وه‌ك پاوڵۆ كۆیلۆ ده‌ڵێت (خوازیارم ده‌رفه‌ت هه‌بێت و بتوانم له‌خودا بپرسم: بۆچی چاوی به‌كه‌سانێك به‌خشیوه كه نایانه‌وێت راستیه‌كان ببینن؟)، ئاخۆ ده‌بێت چ بیانویه‌ك هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ پشت له خوشك و براكانی خۆی بكات له‌ساتێكی وادا؟
ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌مجاره له‌باكوور كورد سه‌ركه‌وتوو نه‌بێت نه‌ك ته‌نها كوردانی ئه‌م پارچه‌یه و دیموكراسی و مافی مرۆڤ باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ن، به‌ڵكو له‌هه‌ر سێ پارچه‌كه‌ی دیكه‌ی كوردستان نه‌ته‌وه‌كه‌مان زیانی گه‌وره‌ی پێده‌گات، كه‌واته ئایا پشتكردنه گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆت و هاوسۆز بوون له‌گه‌ڵ نه‌یاران و دوژمانانی میلله‌ته‌كه‌تدا، كه به‌زمانه ساده‌و میللیه‌كه پێی ده‌ڵێن (جاشایاتی)، ئه‌كه‌وێته كام خانه‌ی ره‌فتارو گوفتاره‌وه، واته ئه‌م خو و خه‌سڵه‌ته له‌گه‌ڵ مرۆڤه‌كه‌دا له‌دایك ده‌بێت و تێكه‌ڵی خوێن و ده‌ماره‌كانیه‌تی، یاخود ڕێباز و ئایدیایه‌ك هه‌یه لێی وه‌رده‌گرێت و له هاو باوه‌ڕه‌كانیه‌وه فێر ده‌بێت؟
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
07:37 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
04:11 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
12:02 PM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
10:52 AM - 2024-04-23
ئەمانەش ببینە
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
09:29 AM - 2024-04-23
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
03:19 PM - 2024-04-22
زۆرترین خوێنراو
-
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-23 -
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
کوردستان 03:28 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
کوردستان 12:02 PM - 2024-04-23 -
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
کوردستان 11:33 AM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
ی ن ک 10:52 AM - 2024-04-23 -
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-23 -
سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی ھەولێری کرد
کوردستان 10:28 PM - 2024-04-22 -
قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عیراق و تورکیا بەرزدەبێتەوە
عیراق 09:50 PM - 2024-04-22