مه‌لا به‌ختیار: ئامانجی یه‌كه‌ممان تێكشكاندنی داعشه
ی.ن.ک 02:20 PM - 2015-05-28مه‌لا به‌ختیار پێشوازی له‌كونسوڵی گشتی به‌ریتانیا له‌هه‌رێم كرد
مه‌لا به‌ختیار، پێشوازی له‌كونسوڵی گشتی به‌ریتانیا له‌هه‌رێمی كوردستان و وه‌فدێكی یاوه‌ری كرد‌و راشیگه‌یاند، "به‌درێژایی مێژوو، نه‌ئایین، نه‌مه‌زهه‌ب، نه ده‌سه‌ڵاتی ئیمپراتۆرییه‌ته‌كان، نه‌كۆماری و قه‌ومییه‌كان، نه‌یانتوانیوه كێشه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست چاره‌سه‌ر بكه‌ن".
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ (28/5/2015) مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی، به‌ئاماده‌بونی ته‌حسین نامیق، جێگری لێپرسراوی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه، پێشوازی له‌ئه‌نگس مه‌كی، كونسوڵی گشتی به‌ریتانیا له‌كوردستان و وه‌فدێكی بازرگاكانی به‌ریتانیا كرد.
ئه‌نگس مه‌كی، ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی و وه‌فده یاوه‌ره‌كه‌ی رونكرده‌وه، كه گفتوگۆ‌و گۆڕینه‌وه‌ی بیروڕای پێویسته، سه‌باره‌ت به‌بازاڕی ئازاد، سیستمی ئابوری، پرۆسه‌ی وه‌به‌رهێنان له‌كوردستان و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا، ئاماژه‌ی به‌ئاماده‌یی و به‌شداری كۆمپانیاكانی وڵاته‌كه‌ی كرد له‌پێناو ئایینده‌یه‌كی باشتر‌و گه‌شه‌پێدانی زیاتری بازاڕ‌و پته‌وتركردنی سیستمی ئابوری كوردستان.
له‌و رووه‌شه‌وه، خواستی وڵاته‌كه‌ی بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان، هاوكاری و ئاماده‌یی زۆرتری كۆمپانیاكانی به‌ریتانیا خسته‌ڕوو.
هاوكات ئه‌ندامانی وه‌فده بازرگانییه‌كه، ئاماژه‌یان به‌كارو پرۆژه‌كانیان و چۆنێتی ئاماده‌ییان له‌كوردستان كرد‌و تیایدا ته‌ئكیدیشیان كرده‌وه، كه ده‌كرێت به‌هه‌ماهه‌نگی زیاتر‌و گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان، كۆمپانیای زیاتری به‌ریتانیا بێنه كوردستان، كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته مایه‌ی بوژاندنه‌وه‌ی زیاتری بازاڕی كوردستان و سیستمه ئابورییه‌كه‌ی.
له‌به‌رامبه‌ریشدا، هه‌ڤاڵ مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، كه سیاسه‌ت به‌بێ بازرگانی و بازرگان‌یش به‌بێ سیاسه‌ت هیچیان ناتوانن بڕۆن به‌ڕێوه‌و رونیشیكرده‌وه به‌پێی لێكدانه‌وه‌ی زانستی، سیاسه‌ت چڕكراوه‌ی هاوكێشه ئابورییه‌كانه.
له‌و روانگه‌یه‌شی كه ئه‌م سه‌رده‌مه سه‌رده‌می جیهانگیرییه، بازاڕی داخراو له‌به‌رده‌م بازاڕی كراوه‌ی جیهاندا بوونی نه‌ماوه‌و بارودۆخی ئێستای وڵاتانی لیبیا و یه‌مه‌نیشی، به‌سه‌ره‌نجامی بازاڕی داخراوی ئه‌و وڵاتانه زانی، له‌به‌رامبه‌ر بازاڕی كراوه‌ی دنیاداو به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه، بازاڕی كراوه‌ی له‌وڵاتانی سعودیه‌و ئێرانی، به‌مایه‌ی هاوسه‌نگی و پاراستنی ده‌سه‌ڵاتدارێتی له‌وڵاتانه‌دا ناوبرد و وتیشی: ئه‌گه‌ر توركیاش بازاڕی كراوه‌ی نه‌بوایه، بێگومان له‌وڵاتانی تری عه‌ره‌بی خراپتری به‌سه‌ر ده‌هات، به‌ڵام ئێستا كێشه‌ی توركیا، بازاڕه‌كه‌ی نییه، به‌ڵكو كێشه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه سیستمه دیموكراسییه‌كه‌ی هاوئاهه‌نگ نییه و له‌گه‌ڵ بازاڕه ئازاده‌كه‌یدا یه‌كناگرێته‌وه.
به‌شرۆڤه‌كردنی بارودۆخی ئێستای توركیا‌و ئه‌و پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌ی له‌سه‌ره‌تای مانگی ئایینده له‌و ڵاته‌دا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كه بتوانێت سیستمی ستونییه‌كه‌ی توركیا، بگۆڕێ بۆ سیستمێكی ئاسۆیی، ئه‌وا بێگومان توركیا ده‌بێ به‌ئیسپانیای رۆژهه‌ڵات و وتیشی: سیستمه‌كه، ره‌نگدانه‌وه‌ی باره ئابورییه‌كه و كه‌موڕییه‌كان و پێویستییه‌كانی سیستمه‌كه‌یه كه وایكردووه هه‌ده‌په بتوانێ به‌شێكی سیاسه‌تی ئه‌و وڵاته وێنا بكات.
راشیگه‌یاند: به‌درێژایی مێژوو، نه‌ئایین، نه‌مه‌زهه‌ب، نه ده‌سه‌ڵاتی ئیمپراتۆرییه‌ته‌كان، نه‌كۆماری و قه‌ومییه‌كان، نه‌یانتوانیوه كێشه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست چاره‌سه‌ر بكه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه كۆمه‌ڵێك له‌و گرێكوێره‌یه‌ی سیاسه‌ت له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نه‌یتوانی چاره‌سه‌ری بكات، ورده ورده خه‌ریكه بازاڕ‌و ئابوری ئازاد، ده‌توانێ چاره‌سه‌ریان بكات و به‌خستنه‌ڕووی زانیاریش له‌باری بازرگانی له‌نێوان كوردستان و توركیا، رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر بازاڕی ئازاد، په‌یوه‌ندی هاوبه‌شی بازاڕ‌و ئابوری و ئاسایشی هاوبه‌ش نه‌بێت، سه‌رۆكی توركیا له‌هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردندا ناڵێت دژی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان نیم.
له‌درێژه‌ی گفتوگۆكه‌یدا، هه‌ڤاڵ مه‌لا به‌ختیار، گرنگی بازاڕی ئازادی رونكرده‌وه‌و وتی: گرنگی بازاڕی ئازاد به‌ته‌نها له‌وه‌دا نییه، كه وه‌كو سه‌ده‌ی رابردوو به‌ته‌نها حكومه‌ت و چه‌ند كۆمپانیایه‌كی سه‌ر به‌حكومه‌ت سودی لێده‌بینن، به‌ڵكو له‌ئاستی كۆمپانیا بچوكه‌كان و له‌ئاستی خواره‌وه‌شدا، توانیوێتی كه‌مه كه‌مه رای شه‌قامیش بگۆڕێت به‌رامبه‌ر به‌پرسی نه‌ته‌وه‌یی، دیموكراسی، مافی ژن، ئازادی، ژینگه‌پارێزی و مرۆڤ پارێزیش.
به‌شرۆڤه‌كردنی ره‌هه‌نده جیاوازه‌كانی ئه‌و قه‌یرانه ئابورییه‌ی ئێستا عیراق و كوردستانیشی گرتۆته‌وه، رونیكرده‌وه كه ئه‌و قه‌یرانه هی كوردستان خۆی نییه به‌ته‌نها، به‌ڵكو سه‌ره‌نجامی قه‌یرانی ئابورییه هه‌م له‌جیهان و هه‌م له‌عیراقیشدا كه كوردستانیشی گرتۆته‌وه‌و به‌خوێندنه‌وه‌ی هاوكێشه‌كانیش، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه له‌ئایینده‌یه‌كی زوودا ئه‌و قه‌یرانه كۆتایی پێدێت و راشیگه‌یاند: یه‌كێتیی، به‌باشی له‌گرنگی ئابوریی تێده‌گات و له‌و باره‌شه‌وه، رونكردنه‌وه‌ی پێویستی سه‌باره‌ت به‌وردبینی یه‌كێتیی و سیاسه‌تی ئابوری یه‌كێتیی بۆ كوردستان به‌گشتی و بۆنێوخۆی یه‌كێتیش خسته‌ڕوو.
له‌كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شیدا، مه‌لا به‌ختیار، به‌ئاماژه‌كردن بۆ بارودۆخی ئێستای ناوچه‌كه، عیراق و كوردستان، سه‌ره‌نجامی شه‌ڕی داعش و مه‌ترسی و كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و شه‌ڕه له‌كوردستان، جه‌ختیكرده‌وه كه: وه‌ك یه‌كێتیی ئامانجی یه‌كه‌ممان تێكشكاندنی یه‌كجاره‌كه‌ی داعشه‌و كۆتایهێنانه به‌مه‌ترسییه‌كانی، چونكه به‌بێ كۆتایهێنان به‌داعش، ناتوانرێت پرۆژه‌و به‌رنامه‌كان، به‌پێی پلانی داڕێژراو به‌تایبه‌ت له‌باری گه‌شانه‌وه‌ی زیاتری بازاڕی ئازاد‌و جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن.
له‌وپێناوه‌شدا، رۆڵی یه‌كێتیی له‌شه‌ڕی داعش و پاراستنی سنوره‌كانی هه‌رێمی كوردستان، له‌لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه، به‌یاخ و به‌گرنگییه‌وه هه‌ڵسه‌نگاند و تیایدا سوپاسی هاوكارییه‌كان و پشتیوانییه‌كانی وڵاتانی بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌و كوردستان كرد‌و ئاماده‌یی یه‌كێتیشی بۆ هه‌ر جۆره هاوكارییه‌ك نیشاندا، كه خزمه‌تی زیاتر به‌بازاڕی ئازادی كوردستان و گه‌شانه‌وه‌ی سیستمی ئابوری كوردستان بكات.
PUKmedia راگه‌یاندنی لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28