riklam

داعش له‌رومادی له‌ پاشه‌كشه‌دایه‌

عیراق 09:58 PM - 2015-05-27
.

.

هێزه‌كانی سوپای عیراق و حه‌شدی شه‌عبی و پۆلیسی فیدڕاڵی به‌رده‌وامن له‌ پێشڕه‌وی به‌ره‌و ناوه‌ندی شاری رومادی و ناوچه‌یه‌كی ستراتیژیان كۆنتڕۆڵكردوه‌ته‌وه‌و ده‌یان تیرۆرست كوژراون.

سه‌رچاوه‌یه‌كی  باڵای سه‌ربازی له‌وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق به‌ PUKmedia  ی راگه‌یاند: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی سوپای عیراق و حه‌شدی شه‌عبی و پۆلیسی فیدڕاڵی له‌باشورو خۆرئاواوه‌ پێشڕه‌وی ده‌كه‌ن و ناوچه‌ی جامعه‌ی رومادیان به‌ته‌واوی كۆنتڕۆڵكردوه‌و ژماره‌یه‌كی زۆر هاووڵاتی و كارمه‌ندی هێزه‌ ئه‌منیه‌كانیان له‌ده‌ستی داعش رزگاركردون .

وتیشی: زیاتر له‌ 40 تیرۆرستی داعش كوژراون و حه‌وت ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیان ته‌قێندراوه‌ته‌وه‌و پێشڕه‌ویه‌كان به‌رده‌وامن.

له‌باره‌ی به‌شداری فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی هاوپه‌یمانان ئه‌و سه‌رچاوه‌ باڵایه‌ ووتی :بێگومان هۆكارێكی گه‌وره‌ له‌ پێشڕه‌ویه‌كانی سوپای عیراق پشتیوانی فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی هاوپه‌یمانانه‌و ده‌یان مۆڵگه‌ی داعشیان بۆردومانكردوه‌و رێگه‌ خۆشكه‌ربوونه‌ بۆ پێشڕه‌ویه‌كانی سوپا و هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی تر . 

 

PUKmedia  تایبه‌ت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket