riklam

سەرۆک کۆمار لەگەڵ عەبادی کۆدەبێتەوە

عیراق 09:35 PM - 2015-05-27
د. فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عیراق و حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیران

د. فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عیراق و حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیران

سه‌رۆك كۆمار سه‌ردانی سه‌رۆك وه‌زیرده‌كات و  ستایشی توانا جه‌نگییه‌كانی هێزه‌ چه‌كداره‌كان ده‌كات.

د. فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عیراق، ستایشی ئه‌و توانا جه‌نگییه‌ی كرد كه‌ هێزه‌ چه‌كداره‌كان له‌میانه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌ سه‌ربازییه‌كانیاندا بۆ رزگاركردنی پارێزگای ئه‌نبارو شاری رومادی سه‌نته‌ری پارێزگاكه‌ نیشانیان داوه‌.

 ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 27/5/2015 له‌ سه‌ردانێكی سه‌رۆك كۆمار بۆ لای  حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیر خۆشحاڵی خۆی نیشاندا به‌رامبه‌ر وره‌ به‌رزیی هه‌موو هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و حه‌شدی شه‌عبی و عه‌شایره‌ به‌شداربووه‌كانی به‌ره‌كانی شه‌ڕ.

 ئاماژه‌شی كرد بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ هه‌ڵمه‌ته‌كانی رزگاركردنی پارێزگای ئه‌نبار له‌ تیرۆرستانی داعش به‌شێوه‌یه‌كی باش به‌ڕێوه‌ده‌چێت و سه‌ركه‌وتنی به‌رچاو به‌ده‌ستدێت له‌و پلانه‌ی كه‌ داڕێژراوه‌ بۆ پاككردنه‌وه‌ی باشووری رومادی و سه‌رتاسه‌ری پارێزگای ئه‌نبار له‌ تیرۆریستان.

د. فوئاد مه‌عسوم ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیر دوایین گۆڕانكاریی ئه‌منی و سیاسی و پلانه‌كانی حكومه‌تی بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان و په‌له‌كردن له‌ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌ رزگاركراوه‌كان و چه‌كداركردنی خۆبه‌خشه‌ عه‌شایره‌كانیان تاوتوێكرده‌وه‌، هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تیش  بۆ جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی حكومیی كه‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران په‌سه‌ندی كردووه‌و  رێوشوێنه‌كانی هه‌نگاونان به‌ره‌و ته‌واوكردنی پڕۆژه‌ی ئاشتبونه‌وه‌ی گشتییش ته‌وه‌ره‌یه‌كی  تری دیداره‌كه‌یان بووه‌.

 
 PUKmedia
 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket