riklam

لیژنه‌ی داڕشتنه‌وه‌ی ده‌ستور بڕیار له‌سه‌ر شێوازی كاره‌كانی ده‌دات

کوردستان 08:09 PM - 2015-05-27
شێوازی كاری لیژنه‌كه‌ په‌سه‌ند ده‌كرێت

شێوازی كاری لیژنه‌كه‌ په‌سه‌ند ده‌كرێت

بڕیاره‌ سبه‌ینێ لیژنه‌ی داڕشتنه‌وه‌ی ره‌شنوسی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان، شێوازی كارنامه‌ی كاری لیژنه‌كه‌ بۆ دیاریكردنی شێوازی هه‌ڵبژاردن و دانانی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی و شێوازی ئیداره‌دانی كۆبوونه‌وه‌كان په‌سه‌ند بكات.  

له‌و باره‌یه‌وه‌ گۆران ئازاد ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتی و ئه‌ندامی لیژنه‌ی داڕشتنه‌وه‌ی ده‌ستور ئه‌مڕۆ 27-5-2015، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌كه‌ سبه‌ینێ سه‌عات 10:00 ی به‌یانی ئه‌نجامده‌درێت له‌ ته‌لاری په‌رله‌مان و تایبه‌ت ده‌بێت به‌ گفتوگۆكردن و په‌سه‌ندكردنی ئه‌و ره‌شنوسه‌ی كه‌ لیژنه‌یه‌كی حه‌وت كه‌سی له‌ ئه‌ندامان كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی پێشوو ئاماده‌یان كردوه‌ كه‌ بریتیه‌ له‌ شێوازی كارنامه‌ی كاری لیژنه‌كه‌ كه‌ تێیدا كاری شێوازی هه‌ڵبژاردن و دانانی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی شێوازی ئیداره‌دانی كۆبوونه‌وه‌كان، هه‌روه‌ها شێوازی كاری لیژنه‌كه‌ هه‌مووی به‌وردی تێدا روونكراوه‌ته‌وه‌ و ده‌ستنیشانكراوه‌ كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆی ته‌واوی له‌سه‌ر ده‌كرێت و په‌سه‌ند ده‌كرێت.

PUKmedia زانیار مه‌جید

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket