riklam

ڤیدیۆ.. هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌پێشڕه‌ویدان بۆ پاككردنه‌وه‌ی ئه‌نبار

عیراق 06:51 PM - 2015-05-27
هه‌ندێك له‌ لاشه‌كانیان له‌ژێرده‌ست هێزه‌ ئه‌منییه‌كاندایه‌

هه‌ندێك له‌ لاشه‌كانیان له‌ژێرده‌ست هێزه‌ ئه‌منییه‌كاندایه‌

وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عیراق و چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی و عه‌شائیره‌كان به‌پاڵپشتی فڕۆكه‌ چه‌نگییه‌كان به‌رده‌وامن له‌به‌ره‌وپێشچوون بۆ پاككردنه‌وه‌ی پارێزگای ئه‌نبار.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ كۆپیه‌كی ده‌ست  PUKmedia كه‌وتووه‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌دوای ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی كه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان تۆماری ده‌كه‌ن له‌پاككردنه‌وه‌ی زه‌وی عیراق له‌تیرۆرستان و كوژرانی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌چه‌كدارانی داعش كه‌ هه‌ندێك له‌ لاشه‌كانیان له‌ژێرده‌ست هێزه‌ ئه‌منییه‌كاندایه‌، له‌ئێستادا سوپای عیراق به‌ هاوبه‌شی حه‌شدی شه‌عبی به‌ڕێوه‌ن بۆ پاككردنه‌وه‌ی پارێزگای ئه‌نبار به‌ته‌واوی له‌ تیرۆرستان.

PUKmedia

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket