riklam

موسڵ.. داعش كه‌وتووه‌ته‌ گولـله‌بارانكردنی ئه‌ندامه‌كانی

عیراق 06:27 PM - 2015-05-27
له‌سه‌ر ده‌ستكه‌وتی شه‌ڕ ناكۆكیان تێكه‌وتووه‌

له‌سه‌ر ده‌ستكه‌وتی شه‌ڕ ناكۆكیان تێكه‌وتووه‌

رێكخراوی تیرۆرستی داعش له‌ موسڵ 15 ئه‌ندامی خۆی گولـله‌ بارانكرد.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ناوخۆیی له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا كه‌ نه‌یویست ناوی خۆی ئاشكرا بكات ئه‌مڕۆ 27-5-2015، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: دادگای شه‌رعی رێكخراوی تیرۆرستی داعش حوكمی گولـله‌بارانكردنی 15 ئه‌ندامی ئه‌و رێكخراوه‌ تیرۆرستیه‌ی ده‌ركردوه‌ كه‌ به‌هۆی دابه‌شكردنی ده‌ستكه‌وته‌وه‌ له‌ نێو خۆیاندا دووبه‌ره‌كی و شه‌ڕیان تێكه‌وتووه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ راشیگه‌یاندوه‌، 5 له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ دادگای شه‌رعی داعش حوكمی له‌ سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پاندون پله‌یان ئه‌میره‌ له‌و رێكخراوه‌ تیرۆرستیه‌دا كه‌تۆمه‌تبارن به‌ نانه‌وه‌ی شه‌ڕو دووبه‌ره‌كی له‌سه‌ر تاڵانی و ده‌ستكه‌وته‌كانی شه‌ڕ.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتیشی: تیرۆرستانی داعش به‌رده‌وام سه‌رقاڵی تاڵانی و بڕۆین له‌ ناو شاره‌كه‌داو زۆربه‌ی كات له‌سه‌ر دابه‌شكردنی ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی كه‌ تاڵانی ده‌كه‌ن ده‌بێته‌ شه‌ڕیان و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ چه‌ندین ئه‌ندامی ئه‌و رێكخراوه‌ تیرۆرستییه‌ له‌و شه‌ڕو دووبه‌ره‌كیانه‌دا كوژران.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket