riklam

كارمه‌ندانی شاره‌وانی له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ مانده‌گرن

کوردستان 05:56 PM - 2015-05-27
.

.

ئه‌مڕۆ 27-5-2015 له‌به‌رامبه‌ر بانگهێشتكردنی خدر كه‌ریم سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانییه‌وه‌ بۆ لێپرسینه‌وه‌ له‌سه‌ر دیارده‌ی ته‌جاوز، كارمه‌ندانی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه‌ بایكۆتی ده‌وامیان كردو رایانگه‌یاند "ده‌بوو ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ره‌چاوی تایبه‌تمه‌ندی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌یان بكردایه‌و ئه‌و گرفتانه‌ش كه‌ سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه‌ی له‌سه‌ر بانگكراوه‌ له‌هه‌موو پارێزگاكانی كوردستاندا بوونی هه‌یه‌".

كوێستان ئه‌كره‌م جێگری سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌هۆی بانگهێشتكردنی سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانییه‌وه‌،  كارمه‌نده‌كانمان ئاماده‌نه‌بوون ئه‌مڕۆ ده‌وامی خویان بكه‌ن و بایكۆتی ده‌وامیان كرد.

وتیشی: سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ به‌ڵگه‌وه‌ وه‌ڵامی هه‌موو پرسیاره‌كان ده‌داته‌وه‌، ده‌بوو له‌ هه‌ڵه‌بجه‌وه‌ كاری لێكۆڵینه‌وه‌ له‌هه‌ر ده‌زگایه‌ك بكرێت كه‌ كه‌مته‌رخه‌مه‌ یان كێشه‌ی هه‌یه‌و سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه‌ش وه‌ك ته‌واوی شاره‌وانییه‌كانی تر گرفتی هه‌یه‌و وه‌ڵامیشی هه‌یه‌ بۆ سه‌رجه‌م گرفته‌كان.

PUKmedia فه‌رحان حه‌مه‌خان - هه‌ڵه‌بجه‌

4655142752015_44-(1).jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket