riklam

سوپا ئۆپراسیۆنه‌كانی له‌ نازم ته‌قسیم ده‌ستپێكرده‌وه‌

عیراق 05:53 PM - 2015-05-27
ده‌یان تیرۆرست كوژراون

ده‌یان تیرۆرست كوژراون

وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق رایگه‌یاند: فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانی به‌غدا له‌ چه‌ند هه‌ڵمه‌تێكیان 30 تیرۆرستی داعشیان كوشتووه‌.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق ئه‌مڕۆ 27-5-2015، كه‌ كۆپیه‌كی ده‌ست PUKmedia كه‌وتووه‌ تێیدا هاتووه‌، فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانی به‌غدا به‌هاوكاری فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌ ناوچه‌ی نازم ته‌قسیم 5 تیرۆرستی داعشیان كوشتووه‌و چه‌ندین ئۆتۆمبێل و باره‌گای ئه‌و تیرۆرستانه‌شیان وێرانكردوه‌.

هه‌رله‌و به‌یاننامه‌یه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌دراوه‌، له‌ خاڵی پشكنینی ئه‌لبو خه‌لیفه‌ به‌ئاڕاسته‌ی رووباری سلێمان له‌ نازم ته‌قسیم له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان هێرشێكی فراوانی تیرۆرستانی داعشیان تێكشكاندوه‌و 25 تیرۆرستی داعشیان كوشتووه‌.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket