riklam

سلێمانی.. هه‌ڵمه‌تی لابردنی زیاده‌ڕۆیی ده‌ستپێده‌كات

کوردستان 05:34 PM - 2015-05-27
ئه‌و زیاده‌ڕۆییانه‌ لابران كه‌ له‌لایه‌ن دوكاندارو كاسبكاران و شۆفێرانه‌وه‌ كرابوونه‌سه‌ر موڵكی گشتی

ئه‌و زیاده‌ڕۆییانه‌ لابران كه‌ له‌لایه‌ن دوكاندارو كاسبكاران و شۆفێرانه‌وه‌ كرابوونه‌سه‌ر موڵكی گشتی

به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی زیاده‌ڕۆیی و لابردنی ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان به‌تایبه‌ت له‌ناو بازاڕی شاری سلێمانی دروستكراوه‌، لیژنه‌ی زیاده‌ڕۆیی سه‌ر به‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفراوانی بۆ پاككردنه‌وه‌و لابردنی ئه‌و زیاده‌ڕۆییانه‌ ده‌ستپێكردووه‌، له‌ سه‌ره‌تاشدا له‌ ناوچه‌ی داره‌سوتاوه‌كه‌ی شاری سلێمانی هه‌موو ئه‌و زیاده‌ڕۆییانه‌ لابران كه‌ له‌لایه‌ن دوكاندارو كاسبكاران و شۆفێرانه‌وه‌ كرابوونه‌ سه‌ر موڵكی گشتی‌، سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانیش رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ به‌رده‌وامده‌بین تا هه‌موو ئه‌و زیاده‌ڕۆییانه‌ لاده‌به‌ین.

سۆران عه‌بدولغه‌فور سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: له‌سه‌ر سكاڵای هاووڵاتیان كه‌ ده‌یانجار داوایانكردووه‌ ئه‌و زیاده‌ڕۆییانه‌ لاببرێن، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت به‌ هاوكاری لیوای 1ی سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆو ئاسایشی گشتی و پۆلیس، ئه‌مڕۆ 27-5-2015 هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفراوانیان رێكخست بۆ لابردنی هه‌موو ئه‌و زیاده‌ڕۆییانه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن دوكاندارو شۆفێرانه‌وه‌ كرابوونه‌ سه‌ر موڵكی گشتی و شۆسته‌و شه‌قامه‌كان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی به‌كارهێنراون، كه‌ ئه‌مه‌ش رێگه‌پێدراو نییه‌. كه‌ له‌پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی، هه‌موو ئه‌و زیاده‌ڕۆییانه‌ له‌ ناوچه‌ی داره‌سوتاوه‌كه‌ لابران.

وتیشی: له‌سه‌ر فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی به‌رده‌وامده‌بین له‌ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌و هه‌موو ئه‌و زیاده‌ڕۆییانه‌ لاده‌به‌ین كه‌ كراونه‌ته‌سه‌ر موڵكی گشتی و كێشه‌یان له‌به‌رده‌م ژیانی رۆژانه‌ی هاووڵاتیان دروستكردووه‌.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket