riklam

موسڵ.. هاوپه‌یمانان گورزی گورچكبڕ له‌ داعش ده‌ده‌ن

عیراق 05:04 PM - 2015-05-27
چه‌ندین تیرۆرست كوژراون

چه‌ندین تیرۆرست كوژراون

له‌ بۆردومانێكی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆسه‌ر كاروانێكی تیرۆرستانی دتعش له‌ قه‌زای ته‌لعفه‌رو بادوش زیاتر له‌ 11 تیرۆرست كوژران و سه‌رجه‌م ئۆتۆمبێله‌كانی ئه‌و تیرۆرستانه‌ سوتێنراون.

غه‌یاس سورچی كارگێری مه‌ڵبه‌ندی نه‌ینه‌وای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان  ئه‌مڕۆ 27-5-2015، رایگه‌یاند: فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆردومانی كاروانێكی تیرۆرستانی داعشیان له‌ نێوان ته‌لعفه‌ر و بادوش كردوه‌ كه‌زیاتر له‌ 16 ئۆتۆمبێل پێكهاتبوون، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ زیاتر له‌ 11 تیرۆرست كوژراون سه‌رجه‌م ئۆتۆمبێله‌كانی ئه‌و تیرۆرستانه‌ش سوتێنراون.

وتیشی: به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ستكه‌وتوون ئه‌و كاروانه‌ ئۆتۆمبێله‌ی داعش تایبه‌ت بوون به‌ تیرۆرست ئیبراهیم یونس عه‌باوی كه‌ والی موسڵه‌ له‌ نێو رێكخراوی تیرۆرستی داعشدا، به‌ڵام تائێستا ته‌ئكیدنین ئه‌و تیرۆرسته‌ له‌ نێو كاروانه‌كه‌دا بووه‌ یان نا.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ راشیگه‌یاند: له‌لایه‌كی تره‌وه‌، ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان چه‌ندین مۆڵگه‌و باره‌گای تیرۆرستانی داعشیان له‌ قه‌زای شه‌نگال كردۆته‌ ئامانج و به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ چه‌ندین تیرۆرستی داعش كوژراون و زیانێكی زۆریش به‌و تیرۆرستانه‌ گه‌یه‌نراوه‌.

PUKmedia تایبه‌ت
  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket