riklam

هه‌ڵه‌بجه‌ هاوكاری یوئێن و ئاژانسه‌كانی پێویسته‌

کوردستان 02:47 PM - 2015-05-27
هه‌ڵه‌بجه‌ هاوكاری یوئێن و ئاژانسه‌كانی پێویسته‌

هه‌ڵه‌بجه‌ هاوكاری یوئێن و ئاژانسه‌كانی پێویسته‌

د.دیندار زێباری جێگری به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ بۆكاروباری رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و عه‌بدوڵًڵا نه‌وڕۆڵی پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ چۆنیه‌تی په‌ره‌پێدان و پێشخستنی زیاتری هه‌ڵه‌بجه‌یان تاوتوێكرد.

له‌ دیدارێكدا پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ رایگه‌یاند كه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ سه‌ره‌تای بوونی به‌ پارێزگایه‌، بۆیه‌ هه‌ڵه‌بجه‌ پێویستی به‌ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی هه‌موو لایه‌ك هه‌یه‌، و له‌م باره‌یه‌وه‌ وتی: هاوكاری كردنی یوئێن و ئاژانسه‌كانی و رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌ ئێستادا بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ زۆر پێویستن، چونكه‌ له‌ سه‌ره‌تا دامه‌زراندن و بوونی به‌ پارێزگا، به‌ هۆی ئه‌وه‌ی نیشانه‌ی و شاهێدی گه‌وره‌ترین و دڕه‌نده‌ترین تاوانه‌، هه‌میشه‌ له‌ یادو بۆنه‌كاندا رێكخراوه‌كان ئاماده‌ییان ده‌ربڕیوه‌ بۆ پێشكه‌شكردنی یارمه‌تی به‌ هه‌ڵه‌بجه‌، به‌ڵام ئێستا شاره‌كه‌ زیاتر له‌ هه‌موو كاتێك پێویستی به‌م هاوكاریانه‌ی هه‌یه‌، چونكه‌ پێی ناوه‌ته‌ قۆناغێكی نوێ ئه‌ویش به‌ پارێزگابوونی ئه‌و قه‌زایه‌یه‌.


له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ د.دیندار زێباری وتی :هه‌ڵه‌بجه‌ هه‌میشه‌ خاڵی ده‌ستپێك بووه‌ بۆ مامه‌ڵه‌كردن هه‌رێمی كوردستان و عیراق له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و به‌ گرنگییه‌وه‌ باسی لێكراوه‌، له‌م رووه‌وه‌ ئێمه‌ ئاماده‌ین بۆ یارمه‌تیدانی هه‌ڵه‌بجه‌و گه‌یاندنی په‌یامی و پێداویستییه‌كانی ئه‌م پارێزگایه‌ تازه‌ درووستبووه‌ به‌ به‌رپرسانی یوئێن ئاژانسه‌كانی و رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی دیكه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك هاوكاریی بكه‌ن.


جێگری به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ بۆكاروباری رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان زیاتر وتی: ئێستا گه‌وره‌ترین ئۆفیسی یوئێن كه‌ بریتین له‌ 18 ئاژانس باره‌گایان له‌ شاری هه‌ولێره‌ ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تێكی باشه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین زۆرترین هاوكارییان بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین، هه‌روه‌ها پێویسته‌ نه‌خشه‌ رێگایه‌كی تایبه‌ت له‌م بواره‌وه‌ دابنرێت بۆ چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.


PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket