riklam

نه‌شته‌رگه‌ری ئێواران له‌نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌رێم ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

کوردستان 02:20 PM - 2015-05-27
ئامانج له‌م پرۆژه‌یه‌ كه‌مكردنه‌وه‌ و نه‌هێشتنی سه‌ره‌ی نه‌خۆشه‌ بۆ نه‌شته‌رگه‌ری

ئامانج له‌م پرۆژه‌یه‌ كه‌مكردنه‌وه‌ و نه‌هێشتنی سه‌ره‌ی نه‌خۆشه‌ بۆ نه‌شته‌رگه‌ری

وه‌زیری ته‌ندروستی رایده‌گه‌یه‌نێت، پرۆژه‌یه‌كی رێك وپێكمان ئاماده‌كردوه‌ بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری ئێواران له‌نه‌خۆشخانه‌حكومیه‌كانی هه‌رێم.

به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌باره‌ی چۆنیه‌تی جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری نیمچه‌ تایبه‌ت ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌ 27-5-2015 وه‌زیری ته‌ندروستی به‌ئاماده‌بونی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاروباری ته‌ندروستی و به‌رێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر سه‌رپه‌رشتی كۆبونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی كرد.

له‌م كۆبونه‌وه‌یه‌ باس له‌ئالیه‌تی جێبه‌جێكردن و كارپێكردنی ئه‌م پرۆژه‌یه‌كرا بۆ زیاتر سوود گه‌یاندن به‌هاووڵاتیانی هه‌ژارو كه‌مده‌رامه‌ت له‌رێگه‌ی ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری نیمچه‌تایبه‌ت و كه‌مكردنه‌وه‌ی سه‌ره‌ی نه‌خۆش بۆ ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری له‌نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.

وه‌زیری ته‌ندروستی رایگه‌یاند: ئامانج له‌م پرۆژه‌یه‌ كه‌مكردنه‌وه‌ و نه‌هێشتنی سه‌ره‌ی نه‌خۆشه‌ بۆ نه‌شته‌رگه‌ری به‌له‌به‌رچاوگرتنی بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان.


PUKmedia راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket