riklam

په‌رله‌مانتارانی خولی پێشوو داوا ده‌كه‌ن گرنگی زیاتریان پێبدرێت

عیراق 01:59 PM - 2015-05-27
 پێگه‌ی شایسته‌ بۆ ئه‌م دامه‌زراوه‌ نیشتمانییه‌ دابنرێت

پێگه‌ی شایسته‌ بۆ ئه‌م دامه‌زراوه‌ نیشتمانییه‌ دابنرێت

ئه‌مرِۆ چوارشه‌ممه‌ 27/5/2015 سه‌رۆك كۆمار فوئاد مه‌عسوم له‌كۆشكی سه‌لام له‌به‌غدا پێشوازیكرد له‌ ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی خولی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و باسی ئه‌و ئاسته‌نگ و كۆسپانه‌ی له‌گه‌ڵ كردن كه‌ دوای كۆتایی ئه‌ركه‌ پارله‌مانیه‌كانیان دێته‌ رێگه‌یان.

له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا د.فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عیراق رونیكرده‌وه‌، ئومێده‌وارم له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا چاره‌سه‌ری قانونی بۆ كێشه‌كانیان بدۆزرێته‌وه‌ كه‌ له‌ ئاست داواكارییه‌كانیاندا بێت و پێگه‌ی شایسته‌ بۆ ئه‌م دامه‌زراوه‌ نیشتمانییه‌ دابنرێت، دوپاتیشی كرده‌وه‌،پشتیوانی هه‌ر رێوشوێنێك ده‌كات كه‌ مافی پارله‌مانتاران زامن بكات دوای كۆتایی هاتنی ئه‌ركه‌ ره‌سمیییه‌كانیان .

لای خۆیانه‌وه‌ وه‌فده‌كه‌ بایه‌خدانی به‌رێزیان به‌رز نرخاند بۆ داواكارییه‌كانیان و كارده‌كات بۆ  به‌دیهێنانیان .


PUKmedia راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket