riklam

شه‌ڕڤانان چوار هه‌زار كیلۆمه‌تر داعشیان پاشه‌كشێ پێكردوه‌

کوردستان 01:21 PM - 2015-05-27
.

.

روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له‌باره‌ی پێشڕه‌وییه‌كانی شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه‌ و یه‌په‌ژه‌  له‌ رۆژئاوای كوردستان ئاشكرایكردوه‌: له‌ماوه‌ی 20 رۆژدا شه‌ڕڤانان توانیویانه‌ له‌ كانتۆنی جه‌زیره‌ و به‌ڕوبه‌ری ناوچه‌كانی سه‌رێكانی و ته‌ل ته‌مرۆ و  ناحیه‌ی مه‌بروكه‌ داعش تێكبشكێنن و پاشه‌كشێی پێبكه‌ن.

رونیشكردوه‌ته‌وه‌: له‌و ماوه‌یه‌یه‌دا زیاتر له‌ 170 تیرۆرستی داعش كوژراون و چه‌ندین ناوچه‌ی گرنگ و سترانیژی به‌تایبه‌ت جه‌به‌ل كه‌زانیان له‌ده‌ستداوه‌، كه‌ رێگه‌ی گه‌یاندنی پشتیوانیه‌كانی داعشی له‌سه‌ر بووه‌. 

شه‌ڕڤانان ساسۆ فه‌رمانده‌ له‌ هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌ له‌و باره‌یه‌وه‌  جه‌ختیكردوه‌ته‌وه‌ پێشڕه‌ویه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بن و به‌مزووانه‌ داعش به‌ته‌واوی له‌ رۆژئاوای كوردستان ده‌كه‌ینه‌ ده‌ره‌وه‌. 

باسیله‌وه‌شكردوه‌: داعش له‌ناوچه‌كه‌دا هیچ وره‌یه‌كی نه‌ماوه‌و به‌ته‌واوی له‌ پاشه‌كشێدان و چه‌ندین سه‌ركرده‌و تیرۆرستیان كوژراون و ژماره‌یه‌كیشیان لێ به‌دیلگیراوه‌.

 

PUKmedia  سامان یاروه‌یس 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket