riklam

دوو ناوچه‌ی ئه‌نبار كۆنتڕۆڵ كران

عیراق 12:36 PM - 2015-05-27
.

.

ئه‌مڕۆ 27-5-2015، ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار، ئاشكرایكردوه‌ كه‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كان له‌ پرۆسه‌ی پاككردنه‌وه‌ی رومادی توانیویانه‌ پێشڕه‌وی باش بكه‌ن و له‌ ئێستاشدا دوو ناوچه‌ كۆنتڕۆڵكراون.

به‌ركات عیساوی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار ئاكرایكردووه‌: هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و چه‌كدارانی هۆزه‌ عه‌شایه‌ره‌كان و حه‌شه‌د شه‌عبی توانیویانه‌ هه‌ردوو ناوچه‌ی (الطاش، الحمیرة)ی باشوری رومادی، له‌ تیرۆرستانی داعش پابكه‌نه‌وه‌.

رونیشیكردوه‌ته‌وه‌: هه‌ردوو ناوچه‌ی (الطاش، الحمیرة)ی باشوری رومادی كه‌ ئێستا له‌ تیرۆرستانی پاككراونه‌ته‌وه‌ به‌ دوو ناوچه‌ی ستراتیجی ئه‌ژمار ده‌كرێن، چونكه‌ له‌ڕێگه‌ی ئه‌و دوو ناوچه‌یه‌وه‌ تیرۆرستانی داعش یارمه‌تیان به‌ده‌ست ده‌گه‌یشتهه‌ربۆیه‌ ئێستا تیرۆرستان گه‌مارۆ دراون.

عیساوی راشیگه‌یاندووه‌: هێزه‌ كان توانیویانه‌ بچنه‌ ناو زانكۆی ئه‌نباره‌وه‌و به‌شێك له‌و زانكۆیه‌ له‌ تیرۆرستانی داعش پاكبكه‌نه‌وه‌.

وتوشیه‌تی: دوای هێرشكردنه‌ سه‌ر زانكۆی ئه‌نبار تیرۆرستان له‌ به‌شێكی ئه‌و ناوچه‌یه‌ هه‌ڵهاتون و به‌ره‌و ناوچه‌ی (جزیرة الخالدیة).

PUKmedia    وه‌رگێڕان / هۆزان رۆسته‌م

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket