riklam

هونه‌رمه‌ندان و رۆشنبیرانی توركیا هۆشداری ده‌ده‌نه‌ ئه‌ردۆگان

جیهان 12:27 PM - 2015-05-27
 ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیا

ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیا

ژماره‌یه‌ك له‌ هونه‌رمه‌ندان و نووسه‌ران و رۆشنبیرانی توركیا له‌ نامه‌یه‌كدا بۆ حكومه‌تی توركیا به‌ توندی ره‌خنه‌ له‌ ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیا ده‌گرن كه‌ یاسای وڵاتی پێشێلكردووه‌.
 
200 كه‌س له‌ هونه‌رمه‌ندان و نووسه‌ران و رۆشنبیران له‌ نامه‌یه‌كدا بۆ حكومه‌تی توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به‌ پێشێلكردنی ده‌ستوورو هه‌روه‌ها بانگه‌شه‌كردن بۆ حزبی دادوگه‌شه‌پێدان كه‌ پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووره‌.

له‌به‌شێكی ئه‌و نامه‌یه‌دا هاتووه‌ كه‌ ئه‌وان هۆشداری ده‌ده‌نه‌ حكومه‌ت كه‌ ده‌ستبه‌جێ رێگه‌چاره‌یه‌كی گونجاو بدۆزێته‌وه‌، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ كه‌ هێزی دادوه‌ری سه‌ربه‌خۆیی خۆی له‌ده‌ستداوه‌و توانای چاودێریكردنی حكومه‌تی نه‌ماوه‌.

رۆشنبیران و هونه‌رمه‌ندان و نووسه‌ران هه‌روه‌ها هۆشداریان داوه‌ به‌ حكومه‌ت كه‌ هه‌ندێك ده‌ست له‌ هه‌وڵدایه‌ رێگری بكه‌ن له‌وه‌ی پارتی دیموكراتی گه‌لان HDP بچێته‌ په‌رله‌مانی توركیاو له‌ ئێستادا كه‌ شه‌رِو نائارامی باڵی به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا گرتووه‌ توركیا پێویستی  به‌ هه‌ڵبژاردنێكی بێگه‌رد هه‌یه‌.

جێی باسه‌ برِیاره‌ رۆژی 7ی حوزه‌یران هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌كه‌ی توركیا به‌رِێوه‌بچێت و چاوه‌رِوانده‌كرێت پارتی دیموكراتی گه‌لان ( هه‌ده‌په‌) ده‌نگی پێویست بۆ چوونه‌ ناو په‌رله‌مانی توركیا به‌ده‌ستبهێنێت.

PUKmedia    وه‌رگێرِان/ جه‌واد حه‌یده‌ری
سه‌رچاوه‌/ ئاژانسی ئیرنا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket