riklam

شه‌ش به‌رپرسی فیفا ده‌ستگیر ده‌كرێن

جیهان 10:38 AM - 2015-05-27
سب پلاته‌ر سه‌رۆكی فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی تۆپی پێی (فیفا) بینراوه‌

سب پلاته‌ر سه‌رۆكی فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی تۆپی پێی (فیفا) بینراوه‌

به‌ تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی پۆلیسی سویسرا ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی باڵای فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی تۆپی پێی (فیفا)  ده‌ستگیركرد.


به‌ پێی هه‌واڵی ئاژانسی بی بی سی، 6 به‌رپرسی باڵای فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی تۆپی پێی (فیفا) به‌ تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی له‌ شاری زوریخ له‌ وڵاتی سویسرا له‌لایه‌ن پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.

سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ له‌ناو ده‌ستگیركراوه‌كاندا یه‌كێك له‌ یاریده‌ده‌رانی سب پلاته‌ر سه‌رۆكی فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی تۆپی پێی (فیفا) بینراوه‌.

جێی باسه‌ له‌ 20 ساڵی رابردوودا فیفا هه‌میشه‌ به‌وه‌ تۆمه‌تبار كراوه‌ كه‌ گه‌نده‌ڵییه‌كی زۆر ئه‌و فیدراسیۆنه‌ی گرتۆته‌وه‌و هه‌موو جارێكیش به‌رپرسانی ئه‌و فیدراسیۆنه‌ ئه‌و تۆمه‌تانه‌یان ره‌تكردۆته‌وه‌.


PUKmedia     وه‌رگێرِان/ جه‌واد حه‌یده‌ری
سه‌رچاوه‌/ ئاژانسی بی بی سی

 

 

425372752015_farhan.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket