riklam

كەناڵی دەهۆڵكوتی شەڕی براكوژی ‌

بیروڕا 10:24 AM - 2015-05-27
 رێبین عومەر

رێبین عومەر

نەگبەتی ئەم كوردە بەو رەنگەیەكە ناكۆكی و ناتەبای دەكاتە خاڵی روو بەرووبونەوەی یەكتر، مەبەستم دەهۆڵ كوتانی شەری براكانە، ئەو دەهۆڵ كوتانەی خەون بەسەر كەوتنی ئەجێندا ئیقلیمی و بیرە شۆڤێنیزمەكەی دژ بە كوردان دەبینن،

لەم سەردەمەدا لەسایەی سیستمی سیاسی كوردی و رێڤەبەرێتی میللی شەرمە میدیایەك هەبێ و كار لەسەر دروستكردنی ئاشووب بكات بە بیانوی زوو گەیاندن و زوو نەشر كردنی ئەو بابەتانەی كەبەدیتنی من دەچێتە خانەی پارێزوانی لە ئاسایشی نەتەوەیی، واتەئەگەر لە كوردستانی لەمەڕ خۆمان دەزگایەكی سەربەست و چاودێر هەبوایە ئەوا هەرگیز رێگە بە كاركردنی ئەو جۆرە میدیایانە نەئەدا كە خەون بە دەهۆڵ كوتی بێگانەوە دەبینن و خەون بەوە دەبینن لە خزمەتی بێگانە و خزمەتی برابچوكی داگیركەرانی كوردا بن ؟

چونكە نیەتی كاركردن و نیەتی خۆفرۆشی تەنها بریتی دەبێت لە بڵاو كردنەوەی هەواڵ و زانیاری بێ رەكەبەری خۆفرۆشی و خۆبچووك كردنەوە لەبەردەم رووی بەرژەوەندی تورك و فاروس و عەرەب، لە رووداوی كێلەشین « روداوی باس كردن و رووداوی نەشر كردنی بابەتەكان « كەمن پێم وایە روداوەكە بەو چەشنە باس كرا كە جەبهەیەكی مەزنی براكوژی لە هەمبەر گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان و حزبی دیموكراتی كوردستان دروست بووە،

بەڵام ئەگەر رووداوەكە بەو ئاراستەیە رووماڵ بكرایە كە كێشەكە قێزەون بكاو براكوژی راگرێ و ئاگری دەست سووتان خامۆش بكاتەوە،  ئەوا من پێم وابوو كەسەد لەسەد كاری میدیای بەئەركی نەتەوەییەوە لەمەڕ رووداوەكە ئەنجام دراوە. 

بەڵام ئەو جۆرە لە فكری میدیای كە روونە وەك خۆر لە لایەن داگیركەران نەخشەی فیتنەی بۆ دارێژاروە بەو ئاراستەیە رووماڵی بابەتێك دەكرێك كە لە ساتی دەستپێكردنی شەڕی نەخوازراوی كێلەشین، میدیا توركیەكان وەك مانشێتی مەزن باسی لێوە دەكەن ئەمە شاشییەكی گەورەرە لەوەی كە ئەو جۆرە كارانە نیەت و ئاراستەكەی هەرزوو دیارە واتە چۆن ئەو میدیایانە رێگە بەخۆیان ئەدەن كە وا بكەونە خزمەتی داگیركەرانی كوردستان بە فیتی ئەوان ؟ باس لە رووداوێك بكەن كە دەستبەجێ لە میدیا توركییەكان بڵاو كراوەتەوە، ئەو باسە بەدیتنی من پلانی لەسەر نیەتی ئەو شەرە نەخوازراوە هەڵدایەوە و كەوتە خزمەتی بانگەشەی پارتێكی فەرمانرەوا لە توركیا، بۆیە لە كۆتایدا دەڵێم هەق نیە چیتر رێگە بەو ئاراستەی كاركردنی میدیایە لە باشوری كوردستان بدرێ و بێدەنگ بین لەمەڕ ركەبەی بێ‌ ڕكەبەری دروستكەری ئاشووب و دەهۆڵ كوتی بێگانە.

 رێبین عومەر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket