riklam

كۆشكه‌ نوێیه‌كه‌ی ئه‌ردۆگان نایاساییه‌

جیهان 09:50 AM - 2015-05-27
هه‌موو ئه‌و بڕیارانه‌ی كه‌ له‌باره‌ی دروستكردنی ئه‌و كۆشكه‌ دراون هه‌ڵده‌وه‌شێندرێنه‌وه‌

هه‌موو ئه‌و بڕیارانه‌ی كه‌ له‌باره‌ی دروستكردنی ئه‌و كۆشكه‌ دراون هه‌ڵده‌وه‌شێندرێنه‌وه‌

دادگای باڵای توركیا رایگه‌یاند:  ئاك سه‌رای كۆشكه‌ نوێیه‌كه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیا كه‌ ناسراوه‌ به‌ كۆشكی سپی نایاساییه‌، چونكه‌ دروستكردنی ئه‌و كۆشكه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای كۆمه‌ڵێك بڕیاری بووه‌ كه‌ هه‌موو ئه‌و بڕیارانه‌ ناسایی بوون و له‌ ئێستادا ئه‌و بینایه‌ نایاساییه‌و هه‌موو ئه‌و بڕیارانه‌ی كه‌ له‌باره‌ی دروستكردنی ئه‌و كۆشكه‌ دراون هه‌ڵده‌وه‌شێندرێنه‌وه‌.

دروستكردنی ئه‌و كۆشكه‌ بووه‌ جێی ره‌خنه‌و نیگه‌رانی ژینگه‌پارێزان و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ دانیشتووانی توركیا، ژماره‌یه‌ك له‌ دانیشتوانی توركیا دروستكردنی ئه‌و كۆشكه‌ به‌ هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی ده‌زانن.

كۆشكی ئاك سه‌رای(كۆشكی سپی) رووبه‌ره‌كه‌ی 200 هه‌زار مه‌تری چوارگۆشه‌یه‌و هه‌زارو 150 ژووری هه‌یه‌و مزگه‌وتێكی گه‌وره‌ی تێدایه‌ كه‌ پێنج هه‌زار كه‌س ده‌توانن نوێژی تێدابكه‌ن، ئه‌م كۆشكه‌ بڕی 400 ملیۆن یۆرۆی تێچووه‌و له‌ ساڵی 2014 دا به‌ ره‌سمی كراوه‌ته‌وه‌و به‌ شێوه‌ی میعماری سه‌رده‌می سه‌لجوقییه‌كان دروستكراوه‌.

PUKmedia وه‌رگێڕان/ جه‌واد حه‌یده‌ری
سه‌رچاوه‌/ ئاژانسی ئیسنا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket