riklam

هاوپه‌یمانان 19 هێرشی نوێیان بۆسه‌ر داعش راگه‌یاند

جیهان 08:57 PM - 2015-05-26
زه‌بری كوشنده‌ له‌ داعش وه‌شێنراوه‌

زه‌بری كوشنده‌ له‌ داعش وه‌شێنراوه‌

هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌ ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردودا 19 هێرشی ئاسمانی نوێیان بۆسه‌ر مۆڵگه‌و باره‌گاكانی رێكخراوی تیرۆرستی داعش له‌ عیراق و سوریا ئه‌نجامداوه‌.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌یه‌كی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ 26-5-2015، رایانگه‌یاند: فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان 12 هێرشی ئاسمانیان بۆسه‌ر مۆڵگه‌و باره‌گاكانی تیرۆرستانی داعش ئه‌نجامداوه‌، زۆربه‌ی هێرشه‌كانیش له‌ناوچه‌كانی نزیك بێجی و فه‌لوجه‌و هیت و شه‌نگال و ته‌لعفه‌ر ئه‌نجامدراون.

هه‌رله‌و به‌یاننامه‌یه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌دراوه‌، فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان 7 هێرشی ئاسمانیان بۆسه‌ر تیرۆرستانی داعش له‌ سوریا  ئه‌نجامدراوه‌، زۆربه‌ی هێرشه‌كانیش له‌ناوچه‌كانی نزیك حه‌سه‌كه‌ ئه‌نجامدراون.

PUKmediaرۆیته‌رز

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket