ژنانی ی.ن.ك كۆڵه‌كه‌ی سه‌ركه‌وتنی شاخ و شارن
ژنان 08:35 PM - 2015-05-26یه‌كێتیی بنه‌مای پێشكه‌وتنی كوردستانه
هه‌موو كات ژنان له‌ناو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا رۆڵی كاریگه‌رو بێوێنه‌یان هه‌بووه، هه‌م له شاخ، هه‌م له شار، له‌سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كاندا به‌شداری كارایان پێكراوه، كه به‌شێكی سه‌ره‌كی ئه‌و رۆڵه‌ی ژنان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال هه‌موو كات هه‌وڵیداوه ژنان شانبه‌شانی پیاوان بن و رۆڵ و خزمه‌تی قاره‌مانانه‌یان هه‌بێت بۆ خزمه‌تكردن به گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌مان. ته‌نانه‌ت له‌بواری سه‌ربازیشدا رۆڵیان هه‌بووه‌و خوێنی ئاڵی ژنانی كورد له‌پێناو ئازادیی كوردستاندا رژاوه.
له‌م رێپۆرتاژه‌ی PUKmedia دا كه به‌بۆنه‌ی نزیكبوونه‌وه‌ی ساڵیادی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه سازكراوه، رۆڵی كارای ژنان له‌ناو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا له شاخ و شار‌و چه‌ند لایه‌نێكی تریشه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو.
یه‌كێتیی هه‌ڵقوڵاوی ناو كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكه
له‌وباره‌یه‌وه شه‌رمن محه‌مه‌د ئه‌ندامی ئێستای ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی (ی.ن.ك) كه له‌هه‌مانكاتدا لێپرسراوی ئیداره‌ی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندیشه‌و له رابردوودا له شاخ رۆڵی كارای هه‌بووه، تایبه‌ت به PUKmedia ی راگه‌یاند: یه‌كێتیی هه‌ڵقوڵاوی ناو كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكه‌و هه‌میشه هه‌وڵی بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان داوه، هه‌روه‌ك رێبازه‌كه‌ی روون و ئاشكرا بووه، هه‌ر له‌و پێناوه‌شدا خه‌باتی زۆری كردووه، به‌درێژایی مێژووش بۆ دیاریكردنی چاره‌نووسی گه‌لی كورد تێكۆشاوه، له‌و پێناوه‌شدا هه‌زاره‌ها شه‌هیدی داوه، له‌و هه‌موو شۆڕشه‌ی كه به‌درێژایی مێژوو كراوه به‌دڵنییاییه‌وه به‌شداربووه‌و رۆڵی به‌رچاوی هه‌بووه.
له‌هیچكام له قۆناغه‌كان ژن ده‌سته‌وه‌ستان نه‌بووه
وتیشی: له‌هه‌مووی گرنگتر ئه‌وه‌یه كه له‌هیچكام له‌و قۆناغانه‌دا ژن ده‌سته‌وه‌ستان نه‌بووه‌و رۆڵًی به‌رچاوی هه‌بووه‌و ده‌وری كارای دیوه، چ له شاخ، چ له شار، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ندێكجار پشتگوێ خراون.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی راشیگه‌یاند: كاتی خۆی له ساڵه‌كانی 1983ـه‌وه تا كاتی راپه‌ڕینه‌كه من له شاخ بووم، ئه‌وكات چه‌ند ئه‌ركێك له‌سه‌ر شانم بوو، یه‌كێك له‌وانه من (ته‌ته‌ر) بووم نامه‌م له رێكخسته‌كان و پێشمه‌رگه‌وه ده‌برده شاری كه‌ركوك و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه هه‌رچی هه‌بووایه ده‌مهێنایه‌وه.. رژێمی به‌عس له‌دوای ساڵی 1984 هه‌موو گونده‌كانی رووخاند به خوێندنگاكانیشه‌وه، ئه‌وكات مامۆستا بووم و دواتر بوومه مامۆستای شاخ، هه‌روه‌ها من له شاخ كابان بووم، دیوه خانم هه‌بوو، خه‌ڵكی ده‌هاتن نانیان لا ده‌خواردم، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا من دایك بووم، به‌مجۆره قۆناغی شاخم تێپه‌ڕاند له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك ژنی تر كه ئه‌وانیش پێشمه‌رگه‌و ژنی چالاكی ئه‌و سه‌رده‌مه بوون.
یه‌كێتیی بوو مه‌جالی فراوانی بۆ هێنانه ناوه‌وه‌ی ژنان بۆناو كایه‌ی سیاسی زیاتر كرد
شه‌رمن محه‌مه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، دواتر‌و دوای راپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه كه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان نه‌خشه داڕێژه‌ری بوو، كه چوینه قۆناغێكی تره‌وه كورد كه‌وته سه‌رقاچی خۆی و بووه خاوه‌ن هه‌رێم و سنوری خۆی، بووه خاوه‌ن په‌رله‌مان و حكومه‌تی خۆی، ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی رۆڵی ژن زیاتر ده‌ربكه‌وێت و له قۆناغه شاراوه‌و نادیاره‌كانه‌وه ببێته ژماره‌یه‌ك له‌سه‌ر ئاستی كوردستان، هه‌ر ژنه‌و به‌پێی ئاستی خۆی ده‌وری دیوه له رێكخراوه‌كان بووبێت، خوێندكاران بوبێت، بواره‌كانی ژنان بوبێت، یه‌كێتیی بوو كه مه‌جالی فراوانی بۆ هێنانه ناوه‌وه‌ی ژنان بۆناو كایه‌ی سیاسی زیاتر كرده‌وه.
وتیشی: من ئه‌ندامی هه‌موو كۆنگره‌كانی یه‌كێتیی بووم و هه‌موو پله‌كانم بڕیوه به‌بێ سانسۆر.
هه‌میشه خوێندكاری خوێندنگاكه‌ی مام-م
له كۆتاییشدا ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی وتی: رێزم بۆ شه‌هیدانی هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان و بۆ برینداره‌كان هه‌یه، رێز‌و سڵاوم بۆ سه‌رۆك مام جه‌لال هه‌یه، هیوای باشتربوونی ته‌ندروستی بۆ ده‌خوازم، هه‌روه‌ها هیوای به‌ستنی كۆنگره ده‌خوازم بۆ یه‌كێتیی، تا مردنیش به‌رده‌وام ده‌بم له خزمه‌تكردنی یه‌كێتیی و هه‌میشه خوێندكاری خوێندنگاكه‌ی مام جه‌لالم.
هه‌مووان گۆشكراوی قوتابخانه‌كه‌ی مام-ین
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌و باسه، ناهیده ئه‌حمه‌د ره‌شید فه‌رمانده‌ی فه‌وجی ژنان تایبه‌ت به PUKmedia ی راگه‌یاند: وه‌كو فه‌رمانده‌ی هێزی ژنان و وه‌كو ئه‌ندامێكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، پیرۆزبایی ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی له‌هه‌موو یه‌كێتییه‌ك و سه‌رۆك مام جه‌لال و قوتابخانه‌كه‌ی ده‌كه‌م، كه هه‌موومان له‌وێوه گۆشكراوین, له‌م یاده‌دا سه‌ری رێز‌و نه‌وازش بۆ هه‌موو شه‌هیدانی كوردستان و برینداران و بێسه‌روشوێنان داده‌نه‌وێنم, وه‌كو خۆم یه‌كێتیی به حزبی شه‌هیدان ده‌بینم، به‌وپێیه‌ی هه‌موو ئامانجی خه‌باتكردن بووه له‌پێناوی گه‌شه‌سه‌ندنی رۆشنبیری، سیاسی، به‌ڕێوه‌بردن، سه‌ربازی، ژنان.
وتیشی: پێمخۆشه له‌م رۆژه‌دا ئه‌وه به‌هه‌موو كوردێك بڵێم، سه‌ره‌كیترین شت ئه‌وه‌یه كه كار بۆ یه‌كخستنی نێوماڵی كورد بكه‌ین و به‌هه‌موو یه‌كێتییه‌ك ده‌ڵێم گرنگترین كار لای ئێمه یه‌كخستن و یه‌كگرتنی نێوماڵی یه‌كێتییه.
یه‌كێتیی تاكه حزب بووه كه گرنگی به ژنان داوه له‌هه‌موو بواره‌كاندا
فه‌رمانده‌ی فه‌وجی ژنان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه به‌وبۆنه‌یه‌وه پیرۆزبایی له‌هه‌موو ژنانی كوردستان و هه‌موو ژنه پێشمه‌رگه‌یه‌ك ده‌كه‌م و ده‌ڵێم یه‌كێتیی تاكه حزب بووه كه گرنگی به ژنان داوه له‌هه‌موو بواره‌كاندا، بۆیه ئێمه‌ش ئاواته‌خوازین كه خزمه‌ت به كوردستان و به‌تاییبه‌ت به یه‌كێتیی بكه‌ین و خوێنی شه‌هیدان ببێته سونبولی ئاسایش بۆ كوردستان و زیاتر لێكنزیكبوونه‌وه‌ی هه‌موو ره‌نگه جیاوازه‌كان.
راشیگه‌یاند: ئاواته‌خوازین كه له‌م یاده‌دا ماڵی هه‌موو شه‌هیدان و كادران و رێكخستنه كۆنه‌كانی یه‌كێتیی به‌سه‌ربكرێته‌وه تاوه‌كو له‌نزیكه‌وه گوێ له داخوازییه‌كانیان بگرین، چونكه هه‌رئه‌وان بوون رۆحیان كرده قوربانی بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م رۆژه بۆ ئێمه به‌دیبێت و ئه‌م ئازادییه بۆ ئێمه به‌رقه‌رار بێت، هه‌ربۆیه داوا له یه‌كێتیی ده‌كه‌م ئاورێكی جددیتر له ژیانی پێشمه‌رگه بداته‌وه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه خوێنی شه‌هیدان و خوێنی شه‌هید ره‌نگین و خوێنی شه‌هیدانی هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستانه ئێمه به‌م ئازادییه ده‌ژین، ئاواته‌خوازین كه خوێنی ئاڵیان ببێته هۆی یه‌كڕیزی و به‌ره‌و ده‌وڵه‌تبوون و كوردستانێكی ئازاد.
یه‌كێتیی بنه‌مای پێشكه‌وتنی كوردستانه
له كۆتاییشدا فه‌رمانده‌ی فه‌وجی ژنان وتی: سه‌ره‌كیترین هیوامان باشتربوونی ته‌ندروستی سه‌رۆك مام جه‌لاله، پاشان یه‌كڕیزی ناو یه‌كێتییه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا داواكرم یه‌كێتیی هه‌وڵی پێگه‌یاندنی كادیر بدات له‌هه‌موو بواره‌كاندا، ناوه‌ندێك دروستبكات بۆ ده‌رچوون و پێگه‌یاندی كادیر، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه ئیش ماوه بیكات، ده‌بێت زیاتر خزمه‌ت به خه‌ڵكی بكرێت.
هه‌روه‌ها روونیشیكرده‌وه یه‌كێتیی بنه‌مای پێشكه‌وتنی كوردستانه، به‌وپێیه‌ی كه پێشكه‌وتنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگایه، پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگاش ده‌بێته هۆی به‌ره‌وپێشچوونی كوردستان.
PUKmedia محه‌مه‌د به‌كر – لانه كاشان
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
07:37 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
04:11 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
12:02 PM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
10:52 AM - 2024-04-23
ئەمانەش ببینە
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
09:29 AM - 2024-04-23
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
03:19 PM - 2024-04-22
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
کوردستان 07:37 PM - 2024-04-23 -
پرسەنامەی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بۆ خانەوادەی مامۆستا جەمال هیدایەت
پرسەنامە 06:36 PM - 2024-04-23 -
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
کوردستان 04:30 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-23 -
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
کوردستان 03:28 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
کوردستان 12:02 PM - 2024-04-23 -
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
کوردستان 11:33 AM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
ی ن ک 10:52 AM - 2024-04-23