riklam

زانكۆكانی سلێمانی و تاران ئاڵوگۆڕی زانیاری ده‌كه‌ن

تەکنەلۆجیا 08:10 PM - 2015-05-26
كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسی بۆ سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی

كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسی بۆ سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی

له‌پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی وه‌فدی هه‌ریه‌ك له‌ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و زانكۆی سلێمانی كه‌ به‌ سه‌ردانێكی چه‌ند رۆژه‌ سه‌ردانی وڵاتی ئێرانیان كردبوو، ئه‌مڕۆ 26/5/2015 له‌ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سلێمانی له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا هه‌ریه‌ك له‌ د.ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لی سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و د.سه‌ڵاحه‌دین سه‌عید سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی ئامانج و مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ ئه‌و وڵاته‌ راگه‌یاند.

له‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌نووسیه‌كه‌دا باس له‌ ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ كرا كه‌ وه‌فدی هه‌ردوو زانكۆ بۆ چوار له‌ زانكۆكانی وڵاتی ئێران ئه‌نجامیان دابوو، كه‌ زانكۆكانی په‌یامی نور له‌ شاری تاران و زانكۆی ئه‌سفه‌هانی سه‌نعه‌تی و زانكۆی ئه‌سفه‌هانی پزیشكی و زانكۆی ئه‌سفه‌هان له‌ شاری ئه‌سفه‌هانی وڵاتی ئێران بوون، له‌و سه‌ردانه‌دا وێڕای له‌نزیكه‌وه‌ ئاشنابوون به‌و زانكۆیانه‌ی وڵاتی ئێران، په‌یامی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی یان گه‌یانده‌ وه‌زاره‌تی علومی ئێرانی و زانكۆكانی ئه‌و وڵاته‌كه‌ له‌ لایه‌ن د.حسێن سالاری جێگری وه‌زیری علومی ئێرانی پێشوازیان لێكرا، به‌ڵێنی هاوكاریكردنی زیاترو داشكاندنی نرخی خوێندن بۆ خوێندكارانمان دراو هه‌روه‌ها كاركردن بۆ ئاڵوگۆڕكردنی زانیاری و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌نێوان هه‌ردوولادا ته‌وه‌رێكی تری وتووێژه‌كان بوو، جگه‌ له‌ ئاماده‌كاریكردن بۆ راهێنانی ته‌كنیكی و پیشه‌یی به‌ خوێندكاران بۆ ئه‌وه‌ی بۆ خوێندنی باڵا ئاماده‌بكرێن له‌ پسپۆره‌ ته‌كنیكییه‌كانی خۆیاندا.

جێی باسه‌، پێشتر وه‌فدی زانكۆكانی ئێران سه‌ردانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانیان كرد، بڕیاروایه‌ له‌دوای سه‌ردانی وه‌فدی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی كه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری خوێندنی باڵا ئه‌نجامده‌درێت، ئه‌م رێككه‌وتنه‌ بكه‌وێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

وه‌فدی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی پێكهاتبوون له‌ هه‌ریه‌ك له‌ د.ئالان فه‌ره‌یدون علی سه‌رۆكی زانكۆو د.ناسح عوسمان یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا به‌ یاوه‌ری پێنج له‌ راگره‌كانی كۆلێژو په‌یمانگا ته‌كنیكییه‌كانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی.

جێی باسه‌، زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێناوه‌ به‌ هه‌نگاونانی زانستی به‌ ئیمزاكردنی رێككه‌وتننامه‌ له‌گه‌ڵ زانكۆو مه‌ڵبه‌نده‌ ئه‌كادیمیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتدا، كه‌ مه‌به‌ست لێی پێشخستنی بواری خوێندنه‌ له‌ كوردستانداو دابینكردنی كورسی خوێندنه‌ بۆ خوێندكارانی زانكۆمان له‌ زانكۆكانی ده‌ره‌وه‌، به‌و مه‌به‌سته‌ی ره‌وتی خوێندن پێشكه‌وتنی به‌رچاو به‌خۆیه‌وه‌ ببینێت.

PUKmedia راگه‌یاندنی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket