riklam

سەرکەوتنمان لە یەک ڕیزیماندایە

بیروڕا 11:56 AM - 2015-05-26
.

.

 لە کات و ساتێکدا کە گەلی کورد  و هەموو لایەنە سیاسیەکانی کوردستان  لەیەک سەنگەردا دژی تێرۆریستانی داعش شەر دەکەن و کوردستان  لەهەموو کات زیاتر  پیویستی بە یەک رێزی ویەک وتاری و یەک دەنگی یەک هەڵوێستی هەموو لایەنە سیاسیەکانی کوردستان هەیە ، به‌ره‌به‌یانی  24 / 5 / 2015 شه‌ڕێکی  نه‌خوازراو له‌نێوان پارتى كرێكارانى كوردستان PKK و حيزبى ديموكراتى كوردستانى ئێران له‌ناوچه‌كانی خنێره‌ و كێله‌شین روويدا.
وێرای ئەوەی کە به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئه‌م شه‌ڕه‌ی نێوان هه‌ردوولا ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌، بەڕاشکاویش دەڵێن : هەر جۆرە شەرو پێکدادانێک بێگومان ته‌نها ، تەنها ده‌وڵه‌تانی داگیركه‌ری كوردستان سوودى لێده‌بینن، دەبێ ئەوەش باش بزانین کە  كوردستان موڵكی هه‌موو لایه‌كمانه‌و پێویسته‌ لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان بۆ سه‌رخستنی خه‌بات و تێكۆشان له‌هه‌موو پارچه‌كان پشتيوانى يه‌ك  بین و به‌رگری له‌یه‌كدى بكه‌ین و هاوكار بین بۆ سه‌ركه‌وتنی گه‌له‌كه‌مان ،و شەری کاوڵکاری و برا کوژی باشوری کوردستان بهێننەوە بەرچاومان ، کە لە دوژمنانی کورد زیاتر کەسی تر سوودی لێ نەبینی ....
هەروەها وەک میدیاکارێک داوا لە رۆژنامە نووس و میدیاکارانی  کورد دەکەم ، کە بەشێوەیەکی پرۆفیشیۆناڵ و بێ لایەنانە کار وئەرکی خۆیان ئەنجام بدەن بەتایبەتی لەم کات وساتە ناسکەدا ، پابەندی ئیتیکی کارەکانیان بن چی دی بەناوی (سەرچاوەی بێ ناو و بێ بنەما )  هەواڵی هەڵبەستراوی چەواشەکارانە بڵاو  نەکەنەوە و بانگەشە بۆ شەرو پف لە ئاگری خۆکوژی نەکەن ...
لێردەا زۆر بەکورتی و بەکوردی چێرۆکێکی زۆر سادەو ساکار دەگێرمەوە کە لە زاری مامۆستا عەزیزی مەڵا رەشم بیستووە و بۆ ئەمرۆمان چەندین پەند و سوود تێدایە :
 دەگێرنەوەو دەڵێن کاتی خۆی پەڕاسێلکە بە گوپان ئاوی بەسەر رابە ئاگرەکەی حەزرەتی ئیبراهیم دا دەکرد، قومقومۆکیش پفی لە ئاگرەکە دەکرد ، حەزرەتی ئیبراهیم فەرمووی : ئاگرکە نە بە قومە ئاوی پەڕەسێلکە دادەمرکێتەوە ، نە بە پفی قومقومۆکیش گەشتر دەبێت بەڵام قسەو کردەوەی چاک هەر چاکەو خەراپەش هەر خەراپە.......!!
لەکۆتایدا  رووی دەمم ئاراستەی رۆشنبیاران و چاڵاکوانان و دلسۆزانی  هەرچوار پارچەی کوردستان دەکەم و دەڵێم : پێویستە لەسەرمان هه‌نگاوی دروست بۆ پاراستنی گيانى برايه‌تى نێوانمان بنێین و ئاماده‌ی هه‌موو جۆره‌ هاوكارییه‌ك بین بۆ خامۆشکردنەوەی ئاگری خۆکوژی و،هەر هەمووماشمان لە ئامادەباشی دابین بۆ دروست کردنی پەرژینی سپی ( پەرژینی ئاشتی )  بۆ رێگا گرتن لە پەرەسەندنی ئەم شەرە نەگریسە ،کە خەریکە جارێکی تر یەخەی کوردو کوردستانی لەخاچ دراومان دەگرێت و،  گەنجی کورد دەکاتە خۆراکی شەرێکی نەخوازراوی نێوان دوو برا ....
بەڵێ ئەمرۆ لە  هەموو کاتێک زیاتر پێویستیمان بە یەک گرتن و، بە یەکێتی و، یەک ڕیزی و، یەک دەنگی، یەک وتاری و، یەک هەڵوێستی ، یەک هێزی هەیە و، داواش لە هەموو کوردێکی دڵسۆز لەهەرچوار پارچەی کوردستان دەکەم ، کە هه وڵی  زیاتریان هەبێت و، هەموو هێزوتوانای خۆیان بخەنەگەڕ لەپێناو سەقامگیرکردنی ئاشتی و لەگۆرنانی ئەو  و پیلانە قێزەوەنانە ، کە لە دژی گەلی کوردمان ئەنجام دەدرێن .
پێویستە ئێمەی کورد زیاتر وریابین و ئەوە بزانین، کە سەرکەوتنمان لە یەک ڕیزیماندایە،نەک لە خیلاف و ئاژاوەو دوبەرەکی ...
دەبا  له‌جیاتی ئه‌وه‌ی لوله‌ی تفه‌نگه‌كانمان له‌یه‌كتر بكه‌ین، با ئاراسته‌ی تفه‌نگه‌كانمان روو له‌دوژمن بێت و نەهێڵین پیلانە گڵاوەکانیان سەربگرێت ....
بژی کورد
بژی کوردستان
رووڕه‌شی بۆ دوژمنان و داگیركه‌رانی كوردستان.

 شەماڵ عادل سەلیم

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket