riklam

سیڤان عه‌باس: هونه‌رمه‌ند ده‌بێت شاره‌زای هونه‌رو كه‌لتوری وڵاته‌كه‌ی بێت

ئەدەب وهونەر 05:53 PM - 2015-05-25
سیڤان عه‌باس

سیڤان عه‌باس

سیڤان عه‌باس هونه‌رمه‌ندی تازه‌پێگه‌یشتووی كورد، كه‌ كوڕی هونه‌رمه‌ند عه‌باس ژاژڵه‌ییـه‌و ده‌رچووی په‌یمانگای هونه‌ره‌ جوانه‌كان به‌شی موزیكه‌، له‌م دیداره‌دا چه‌ند پرسێكی هونه‌ریی تایبه‌ت تاووتوێده‌كات.

PUKmedia له‌ ئێستادا چۆن ته‌ماشای هونه‌ری كوردی ده‌كه‌یت كه‌ خۆت له‌ سه‌ره‌تادایت؟
* من نزیكه‌ی 10 ساڵه‌ سه‌رقاڵی كاری هونه‌ریم، به‌ڵام به‌بڕوای من ئه‌گه‌ر بته‌وێت كاری هونه‌ریی بكه‌یت، ئه‌وا ده‌بێت خۆت پێبگه‌یه‌نیت، خۆت په‌روه‌رده‌ بكه‌یت تا بتوانیت خۆڕسك بیت، ئه‌مه‌ جگه‌له‌وه‌ی شاره‌زابیت له‌ هونه‌ری وڵاتانی تر بۆ ئه‌وه‌ی هونه‌رو كه‌لتوری وڵاتی خۆت بناسیته‌وه‌.

PUKmedia ده‌كرێت بڵێین گۆرانی كوردی لای زۆربه‌ی گۆرانیبێژه‌كان له‌ رێچكه‌ لایداوه‌؟ واته‌ كوردی نین؟
* به‌ڕای من به‌ڵێ لایداوه‌، لێره‌شدا هه‌ر ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌ قسه‌كانی پێشترم كه‌ ده‌بێت شاره‌زای هونه‌ری وڵاتانی تر بیت.

PUKmedia ورده‌كارییه‌كانی ئه‌لبومه‌ نوێیه‌كه‌ت كه‌ بڵاوتكردووه‌ته‌وه‌؟
* ئه‌لبومه‌كه‌م پێكهاتووه‌ له‌ 8 به‌رهه‌م، 2 ئاوازی هونه‌رمه‌ند عه‌دنان كه‌ریمه‌و 3ی خۆم و یه‌كێكی هاوڕێم سه‌ركه‌ش فه‌ره‌ج، ئه‌وی تریش هی سابیر كوردستانیه‌. هه‌روه‌ها ناوه‌ندی ئه‌ندێشه‌ ئه‌ركی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌لبومه‌كه‌می له‌ئه‌ستۆگرتووه‌.

PUKmedia به‌وپێیه‌ی عه‌دنان كه‌ریم خاڵی تۆیه‌، په‌یوه‌ندی هونه‌ریتان چۆنه‌؟
* په‌یوه‌ندییه‌كی زۆر باشمان هه‌یه‌، كه‌ وه‌ك دوو هاوڕێی نزیك واین، چونكه‌ ئه‌و هه‌میشه‌ هاوكاریم ده‌كات منیش خوێندكاری ئه‌وم.

PUKmedia ئا/ كۆچه‌ر عومه‌ر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket