سوید.. مه‌راسیمێك بۆ یادی قادر دیلان به‌ڕێوه‌ده‌چێت
تاراوگە 02:07 PM - 2015-05-25بۆیه‌كه‌مین جار یادی ئه‌و كه‌ڵه‌هونه‌رمه‌نده كرایه‌وه
پاش نیوه‌ڕۆی رۆژی 23-5-2015 له شاری یۆتۆبۆری وڵاتی سوید، به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له ره‌وه‌ندی كوردی شاری یۆتۆبۆری و ده‌وروبه‌ری و نوێنه‌ری نوێنه‌رایه‌تی حوكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هونه‌رمه‌ندان و رۆشنبیران جه‌ماوه‌رێكی یه‌كجار زۆر له دڵسۆزان و هه‌وادارانی ده‌نگ و موزیكی هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی گه‌له‌كه‌مان قادر دیلان بۆیه‌كه‌مین جار یادی ئه‌و كه‌ڵه‌هونه‌رمه‌نده كرایه‌وه.
ئه‌نجوومه‌نی كۆمه‌ڵه‌كوردیه‌كان له‌ڕۆژئاوای یۆتۆبۆری وڵاتی سوید به‌هاوكاری كۆمه‌ڵه‌ی نێرگزی ژنان و ئا بێ ئێفی سویدی له‌ساڵیادی شانزه ساڵه‌ی كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی گه‌له‌كه‌مان (قادر دیلان) دا هه‌ستان به یاده‌وه‌ری و رێزلێنانێك بۆی، شایانی باسه ئه‌م یاده به‌جۆرێك بوو زۆر جیاوازتر له‌یادو بۆنه‌كانی تری گه‌له‌كه‌مان به‌وه‌ش كه پێكهاتبوو له (گێڕانه‌وه‌ی بیره‌وه‌ریه‌كان و موزیك و به‌سه‌رهاته‌كان و دۆكۆمێنته‌كان و هۆنراوه و گۆرانی... هتد.
به‌رنامه‌كان به‌مشێوه‌یه ده‌ستیپێكرد:
به‌شی یه‌كه‌م/
وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی كوردستان ، پارچه موزیكی (ده‌می ڕاپه‌یین) كه‌له‌ئاوازی هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی گه‌له‌كه‌مان قادر دیلان پێشكه‌شكرا كه بۆته مارشی سه‌ره‌كی هه‌واڵه‌كانی كه‌ناڵی ئاسمانی كوردسات، هه‌وره‌ها وتاری لیژنه‌ی ئاماده‌كردنی یاده‌كه له‌لایه‌ن هه‌ڵبه‌ست حه‌مه‌ساڵح دیلان خوێندرایه‌وه، دواتر ژیاننامه‌ی هونه‌رمه‌ند قادر دیلان له‌نێوان ساڵه‌كانی 1928 بۆ ڕۆژی 18-3-1999 له‌لایه‌ن (لانه دیلان) به‌زمانی كوردی سۆرانی پێشكه‌شكرا، به سلاید چه‌ند وێنه‌یه‌كی به‌ڵگه‌یی ژیانی هونه‌رمه‌ندی ناوبراو پیشانی ئاماده‌بووان درا.
هه‌رله‌و یاده‌داو له بیره‌وه‌ری شانزه ساڵه‌ی كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ندی ناوبراوی گه‌وره‌ی گه‌لی كورد و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته دوو ئاوازی گۆرانی پێشكه‌شكرا ئه‌وانیش له‌لایه‌ن تیپی موزیكی شه‌پۆل به ده‌نگی هونه‌رمه‌ندی لاو شاخه‌وان حه‌مه ره‌زا.
دواتر سوپاسنامه‌و بروسكه‌كان خوێندرانه‌وه كه تێیاندا ئاماژه به‌نامه‌و بروسكه‌ی پاڵیۆزی عیراقی فیدراڵ (به‌كر فه‌تاح) كرا كه داوای لێبوردنی كردبوو نه‌یتوانیبوو ئاماده‌ی ئه‌و یاده بێت، پاشان له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌ردنه‌وه سوپاسی نوێنه‌ری نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له سوید ( زانیار قادر) كرا كه له ستۆكهۆڵمه‌وه هاتبوون، سوپاسی سه‌رجه‌م كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و ئاماده‌بوونی ناو هۆڵه‌كه كرا.
هه‌روه‌ها چاوپێكه‌وتنێكی هونه‌رمه‌ند (نه‌جات عه‌بده) پیشاندرا كه تێیدا باسی یادو بیره‌وه‌ریه‌كانی خۆی و ئه‌وسه‌رده‌مانه‌ی كرد كه چۆن پێكه‌وه له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی گه‌له‌كه‌مان (قادر دیلان و حه‌مه‌ساڵح دیلان) ی برای چۆن ده‌ستیان به‌كاری هونه‌ری موزیك كردووه، ئه‌گه‌رچی ده‌بووایه هونه‌رمه‌ند نه‌جات عه‌بده خۆی له هۆڵه‌كه ئاماده‌بووایه، به‌ڵام به‌هۆی ناجێگری باری ته‌ندروستی نه‌یتوانی ئاماده‌بێت.
خانمه شاعیری كورد شه‌رم بابان به‌چه‌ند پارچه شیعرێك به‌شداری له‌ویاده‌دا كرد، پێشكه‌ش كردنی پارچه موزیكێك و گۆرانیه‌ك له‌لایه‌ن گروپی ئۆكێستراوه‌و به‌ده‌نگی هونه‌رمه‌ند (ئه‌رده‌شیر زه‌ربده‌ست).
چاوپێكه‌وتنێكی ڤیدۆیی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی گه‌له‌كه‌مان (مه‌زهه‌ری خالقی) كه‌له كوردستانه‌وه ئه‌و دیداره ئاماده‌كرابوو، تێیدا هونه‌رمه‌ند مه‌زهه‌ری خالقی باسی له سه‌لیقه و ئه‌كادیمیه‌تی هونه‌ری موزیكی قادر دیلان كرد كه‌له‌و سه‌رده‌مه‌داو به ئێستاشه‌وه ئه‌و هونه‌ره‌ی قادر دیلانی هه‌ژمار كرد به ده‌سته‌ی یه‌كه‌مه‌كانی ریزبه‌ندی موزیكی كوردی، تیشكیشی خسته سه‌ر چه‌ندبوارێكی تر له وتن و ئه‌داكردنی گۆرانی یه‌كانی و دابه‌شكردنی موزیكه‌كه‌ی.
هه‌روه‌ها به‌سه‌رپه‌رشتی گروپی موزیكی كانی و به‌ده‌نگی هه‌ڵبه‌ست دیلان مه‌قامی (سوبح پێناكه‌نێت) پێشكه‌شی ئاماده‌بووان كرا، وتارێك له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌د نامۆوه پێشكه‌شكرا.
شاعیری ناسراوی گه‌له‌كه‌مان (سابیر سدیق) په‌خشان و مۆنتاژو بیره‌وه‌ی خۆی به‌شێوه‌ی شیعر خوێنده‌وه كه بووه مایه‌ی وه‌رگرتنی چێژ له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه.
دیدار‌و چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی پێشكه‌شكرا كه‌له كوردستانه‌وه وێنه گیرابوو ناوبراو باسی گرنگی كاره هونه‌ریه‌كانی قادر دیلان كرد.
گوروپی موزیكی كانی پارچه موسیك و مه‌قامی (له‌ناكه‌س كاریا) به‌هاوكاری هه‌ڵبه‌ست دیلان پێشكه‌شكرا.
به‌مشێوه‌یه به‌شی یه‌كه‌می ئه‌و یاده‌وه‌ری و رێزلێنانه بۆ موزیكزانی گه‌وره‌ی كورد قادر دیلان كۆتایی هات.
له‌ماوه‌ی سێ ده‌قیقه‌ی پشووی ئاماده‌بوواندا هونه‌رمه‌ند (ئه‌حمه‌د نامۆ) پێشانگایه‌كی رێزلێنانی له‌پی ده‌ستی ژماره‌یه‌ك له هونه‌رمه‌ندانی گه‌له‌كه‌مانی كردبوویه‌وه كه تێیدا پیشانیدابوو وه‌ك رێزلێنانێك بۆ هه‌ندێك له هونه‌رمه‌ندانی گه‌له‌كه‌مان ناوبرا هه‌ستابوو به تۆماركردنی له‌پی ده‌ستیان، پێشانگاكه بویه مایه‌ی ره‌زامه‌ندی ئاماده‌بووان.
به‌شی دووه‌می ئه‌و یاده‌وه‌ری و رێزلێنانه بۆ موزیك زانی كورد قادر دیلان به‌رنامه‌كان به‌رده‌وامی بوو به‌م شێوه‌یه:-
شه‌رمن بابان به خوێندنه‌وه شیعرێك به‌شی دووه‌می یاده‌كه‌ی كرده‌وه، پێشكه‌شكردنی پارچه موزیكێك و گۆرانیه‌ك له‌لایه‌ن گروپی ئۆكێستراوه‌و به‌ده‌نگی هونه‌رمه‌ند (ئه‌رده‌شیر زه‌ربده‌ست) گۆرانیه‌كی هونه‌رمه‌ند قادر دیلان پێشكه‌شكرا.
جارێكی تر تیپی موزیكی كانی و هونه‌رمه‌ند هه‌ڵبه‌ست دیلان له مه‌قامی سه‌فه‌ردا ئه‌و یاده‌یان رازانده‌وه.
چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ (جه‌مال نه‌به‌ز) پێشكه‌شكرا كه‌باسی هه‌ندێك له بیره‌وه‌ریه‌كانی خۆی و هونه‌رمه‌ندان قادر دیلان و حه‌مه‌ساڵح دیلانی گێڕایه‌وه كه‌بۆیه‌كه‌م جاره ئه‌و بیره‌وه‌ریانه به‌گوێی جه‌ماوه‌ری كوردا ئاشنا ده‌بێت.
مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی به‌چه‌ند وته‌یه‌ك به‌شداریكرد
چاوپێكه‌وتنێكی نووسه‌رو رٶشنبیر فواد مه‌جید میسری پێشكه‌شكرا كه‌له كوردستان ئاسۆ جه‌مال موختار ئاماده‌ی كردبوو.
فلیمێكی دۆكۆمێنتاری له‌سه‌ر ژیان و كاره هونه‌ریه‌كانی هونه‌رمه‌ند قادر دیلان نمایشكرا
له كۆتایشدا گروپی موزیكی كانی به‌هاوكاری هه‌ڵبه‌ست دیلان و هونه‌رمه‌ند شارۆخ مه‌ردۆخ به‌چه‌ند مه‌قام و به‌سته‌یه‌ك ئه‌ویاده‌یان رازانده‌وه كه‌سه‌رجه‌میان له موزیك و ئاوازه‌كانی هونه‌رمه‌ندان قادر دیلان و حه‌مه‌ساڵح دیلان بوون.
له‌كۆتایدا ماوه‌ته‌وه بڵێن بۆیه‌كه‌مین جاره یادێكی مه‌زنی وا گه‌وره له وڵاتی سویدا به‌زمانی كوردی سۆرانی بۆ هونه‌رمه‌ندێكی گه‌وره‌ی گه‌له‌كه‌مان رێكده‌خرێت شایانی باسه بۆ ماوه‌ی 5:30 سه‌عات پشوو زیاتر له 270 كه‌س ئاماده‌ی ئه‌و یاد و بیره‌وه‌ریه بوون.
جێگای باسه به‌رنامه‌كان له‌لایه‌ن لانه هه‌ڵبه‌ست و شه‌رمن بابانه‌وه به‌ڕێوه‌چوو، سه‌رپه‌رشتی ده‌نگ له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند (فه‌ریبۆز)ه‌وه بوو.
PUKmedia فه‌لاح ئه‌حمه‌د ڕه‌شید
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ لە هەولێر بەشداری ژمارەیەک پرسە دەکات
پرسەنامە 09:17 PM - 2024-04-24 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
کوردستان 08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
کوردستان 07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
کوردستان 06:05 PM - 2024-04-24 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی شەیدا سەید شۆڕش
پرسەنامە 05:37 PM - 2024-04-24 -
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 -
سوپاسنامەیەک لە بنەماڵەی عەلی شامار و وەسفیە بەنی وەیس-ەوە
ی ن ک 05:11 PM - 2024-04-24 -
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24