riklam

پێوه‌ره‌كانی ریزبه‌ندی نیشتمانی زانكۆكانی كوردستان دیاریكران

تەکنەلۆجیا 01:39 PM - 2015-05-25
 ئه‌وه‌ش خزمه‌تكردنێكی دیكه‌یه‌ به‌ زانكۆكانی كوردستان

ئه‌وه‌ش خزمه‌تكردنێكی دیكه‌یه‌ به‌ زانكۆكانی كوردستان

ریزبه‌ندی نیشتمانی زانكۆكانی كوردستان، پڕۆژه‌یه‌كی زانستی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌، كه‌ وابڕیاره‌ له‌مانگی ئه‌یلولی ئه‌مساڵدا رابگه‌یه‌نرێت، له‌ گرینگترین پێوه‌ره‌كانی پرۆژه‌كه‌ش بریتیه‌ له‌ ژماره‌و ئاستی توێژینه‌وه‌كان، رێژه‌ی مامۆستاو خوێندكاران، ئاستی ژێرخانی زانكۆكان، بوونی سه‌نته‌ره‌كانی توێژینه‌وه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ عه‌باس ئه‌كره‌م وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی رایگه‌یاند: ئاماده‌كارییه‌كانی پڕۆژه‌ی ڕیزبه‌ندی نیشتمانی زانكۆكانی كوردستان (حكومی و ئه‌هلی) به‌رده‌وامه‌و, ئێستا ئاماده‌كاری ده‌كرێت بۆ كۆكردنه‌وه‌ی داتاكانی تایبه‌ت به‌م پڕۆسه‌یه‌ دواتر له‌ناو سیستمێكی ئه‌لیكترۆنی شه‌فافدا پڕۆسه‌ی ڕیزبه‌ندی نیشتیمانی زانكۆكانی كوردستان ئه‌نجام ده‌درێت، واشبڕیاره‌ له‌مانگی ئه‌یلولدا بۆ یه‌كه‌مجار ڕیزبه‌ندی نیشتمانی زانكۆكانی كوردستان رابگه‌یه‌نرێت.

سه‌باره‌ت به‌پێوه‌ره‌كانی ڕیزبه‌ندی نیشتمانی زانكۆكان، عه‌باس ئه‌كره‌م راگه‌یاند: پێوه‌ره‌كانی هه‌ڵسه‌نگاندنی زانكۆكان هه‌مه‌چه‌شن، له‌وانه‌ (ژماره‌و ئاستی توێژینه‌وه‌كان،  رێژه‌ی مامۆستاو خوێندكاران، ئاستی جێبه‌جێكردنی پڕۆسه‌ی دڵنیایی جۆری خوێندن و فێركردن، ئاستی ژێرخانی زانكۆكان، پرۆگرامه‌كانی خوێندن و ئاستی په‌ره‌پێدانی، بونی سه‌نته‌ره‌كانی توێژینه‌وه‌، ئاستی گۆڤاره‌ زانستییه‌كان و چالاكی زانستی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی).

له‌باره‌ی گرنگی جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كه‌ وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی وتی: گرنگی جێبه‌جێكردنی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ له‌وه‌دایه‌ كه‌ ئاستی زانستی زانكۆكانی كوردستان به‌رز ده‌كاته‌وه‌، له‌هه‌مان كاتدا كێبڕكێیه‌كی زانستی و ئه‌كادیمی له‌نێوان زانكۆكان دروست ده‌بێت، ئه‌وه‌ جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ زانكۆكان ئاشنا به‌پێوه‌ره‌ زانستیه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌بن و, باشتر له‌نێو نه‌خشه‌ی ئه‌كادیمی نێوده‌وڵه‌تیدا ده‌رده‌كه‌ون.

 له‌كۆتایدا وتی: مایه‌ی خۆشحاڵیه‌ كه‌ بۆردی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا له‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پشتگیری خۆی بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی ڕیزبه‌ندی نیشتیمانی بۆ زانكۆكان دووپاتكردۆته‌وه‌، ئه‌وه‌ش خزمه‌تكردنێكی دیكه‌یه‌ به‌ زانكۆكانی كوردستان، كه‌ له‌ڕێگه‌یه‌وه‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی ده‌بێت له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌و به‌ره‌وپێشبردنی سێكته‌ره‌ جیاكان.


PUKmedia راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket