riklam

كارگه‌یه‌كی ئالیكی په‌له‌وه‌ر ده‌كرێته‌وه‌ ‌

ئابوری 01:31 PM - 2015-05-25
ه‌ توانایدایه‌ له‌ یه‌ك سه‌عاتدا 10 تۆن ئالیك به‌رهه‌م بهێنێت

ه‌ توانایدایه‌ له‌ یه‌ك سه‌عاتدا 10 تۆن ئالیك به‌رهه‌م بهێنێت

به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كشتوكاڵی گه‌رمیان و به‌رێوبه‌ری ناحسه‌ی كۆكس، كارگه‌یه‌كی ئالیكی په‌له‌وه‌ر له‌ سوری ناحیه‌ی كۆكس كرایه‌وه‌.

ره‌حیم حه‌مید به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كشتوكاڵی گه‌رمیان به‌ PUKmedia  ی راگه‌یاند: ئه‌مه‌ چواره‌م كارگه‌یه‌ له‌ سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان بۆ ئالیكی په‌له‌وه‌ر ده‌كرێته‌وه‌، ده‌توانێت به‌ به‌رهه‌مه‌كه‌ی به‌شێكی زۆر له‌ پێداویستی كێڵگه‌كانی په‌له‌وه‌ر له‌ سنوره‌كه‌دا دابین بكات.

ووتیشی: ئه‌م كارگه‌یه‌ به‌شێوازێكی مودێرن دروستكراوه‌ و خاوه‌نی كارگه‌كه‌ له‌ رێگه‌ی وه‌رگرتنی قه‌رزی كشتوكاڵی دروستیكردووه‌و له‌ توانایدایه‌ له‌ یه‌ك سه‌عاتدا 10 تۆن ئالیك به‌رهه‌م بهێنێت.

به‌رێوه‌به‌ری گشتی كشتوكاڵی گه‌رمیان ئاشكراشیكرد، له‌ ئێستادا 120 كێڵگه‌ی به‌خێوكردنی په‌له‌وه‌ر له‌ سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیاندا هه‌یه‌ و به‌م كارگانه‌ی ئالیك كه‌ له‌ سنوره‌كه‌دا هه‌ن تاڕاده‌یه‌ك پێداویستیاكانیان فه‌راهه‌م ده‌بن.

 

 

PUKmedia  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket