riklam

گرووپی لور چه‌ند به‌رهه‌مێكی نوێ بڵاوده‌كاته‌وه‌

ئەدەب وهونەر 01:16 PM - 2015-05-25
گرووپی لور چه‌ند به‌رهه‌مێكی نوێ بڵاوده‌كاته‌وه‌

گرووپی لور چه‌ند به‌رهه‌مێكی نوێ بڵاوده‌كاته‌وه‌

ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه‌ كۆمه‌ڵێك كورو كچی گه‌نجی میوزیك ژه‌ن تیپێكی میوزیكیان دامه‌زرانده‌وه‌ به‌ناوی گروپی میوزیكی لور، له‌و ماوه‌یه‌شدا توانیویانه‌ كه‌ كار بۆ چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكی دیار بكه‌ن و كۆمه‌ڵێك گه‌نجی تازه‌شیان هێناوه‌ته‌ ناو دنیای هونه‌رو گۆرانی كوردی، ئه‌و گروپه‌ له‌ زۆربه‌ی بۆنه‌و ئاهه‌نگه‌كاندا بونیان هه‌یه‌و به‌شداری چه‌ندین فێستیڤاڵیان له‌ ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات كردووه‌.

له‌ ئێستاشدا سه‌رقاڵی كاركردنن بۆ به‌رهه‌مهێنانی چه‌ند گۆرانیه‌ك بۆ هونه‌رمه‌ندان.
 
سه‌باره‌ت به‌كاره‌ نوێیه‌كانی گرووپی لور نزار زێوێی به‌رپرسی گروپ له‌ لێدوانێكدا بۆ PUKmedia  دواو وتی: له‌ چوارچێوه‌ی كاره‌ هونه‌ریه‌كانماندا ئێستا خه‌ریكی كاركردنین له‌ سیدییه‌كدا به‌ ناوی خۆش ئاواز كه‌ 9 تراك له‌ خۆده‌گرێت بۆ هونه‌رمه‌ندان (به‌هجه‌ت یه‌حیا، قادر ئه‌لیاسی، ناسر ره‌زازی، ئیسماعیل سابوری،  بێژه‌ن جه‌زا، له‌نجه‌ عه‌لی، عوسمان كه‌لاری، هه‌ڤاڵ خانه‌قینی، عه‌زیز ماملێ) كه‌ سه‌رجه‌م به‌رهه‌مه‌كان له‌لایه‌ن گروپی میوزیكی لوره‌وه‌ ئاماده‌و تۆماری ده‌نگیان بۆ كراوه‌.

له‌ ئێستادا دوو كلیپمان ته‌واوكردووه‌ له‌ داهاتوشدا به‌ هاوكاری كه‌ناڵی خاك كلیپه‌كانی دیكه‌ش ئه‌نجام ده‌ده‌ین سه‌رجه‌م لوكه‌یشتنی كلیپه‌كانیشمان له‌ كوردستان وێنه‌گرتووه‌و هه‌وڵیش ده‌ده‌ین كه‌ له‌ داهاتوودا به‌رده‌وامبین له‌ كاركردن بۆ هونه‌رمه‌ندان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین كه‌ خزمه‌تێك به‌ هونه‌ری كوردی بكه‌ین.

PUKmedia ئاری مسته‌فا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket