د.نه‌جمه‌دین بۆ نوێنه‌ری UN: له‌سایه‌ی پێشمه‌رگه‌وه كه‌ركوك ئارامه
کوردستان 05:52 PM - 2015-05-24پێشمه‌رگه كه‌ركوكی پاراستووه
له یه‌كه‌م سه‌ردانیدا بۆ شاری كه‌ركوك پاش ده‌ست به‌كاربوونی (یان كۆبیش) راسپێردراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان (یۆنامی) له‌گه‌ڵ د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركوكدا كۆبوه‌وه .
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا بارودۆخی سیاسی و ئابوری و ئه‌منی عیراق به گشتی و كه‌ركوك به تایبه‌تی تاوتوێكرا .
پارێزگاری كه‌ركوك به گه‌رمی به‌خێرهاتنی نوێنه‌ری نوێی یۆنامی كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له كاره‌كانیدا له رۆشنایی ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی هاتونه‌ته پێش به تایبه‌ت له بواری به‌هاناچوونی ئاواره‌كاندا و ته‌ئكیدی كرده‌وه كه ئیداره‌ی كه‌ركوك پاڵپشتی ته‌واوی كاره‌كانی راسپێردراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات و باسێكی تێروته‌سه‌لی دۆخی ئه‌منی و سیاسی و ئابوری كرد كه پاش داگیركردنی چه‌ند ناوچه‌یه‌ك له لایه‌ن تیرۆرستانی داعشه‌وه هاتۆته كایه‌وه و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر عیراق به‌گشتی و كه‌ركوك به تایبه‌تی.
د.نه‌جمه‌دین ته‌ئكیدی كرده‌وه كه شاری كه‌ركوك زیاتر له 400 هه‌زار ئاواره‌ی شاره‌كانی دیاله و تكریت و رومادی و موسڵ-ی له‌خۆ گرتوه بێ ئه‌وه‌ی هیچ هاوكارییه‌ك كرابێت له لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌ند و كه‌می هاریكاری رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌و بواره‌داو جگه له‌مه‌ش زیاتر له 50 هه‌زار خوێندكاری ئاواره له كه‌ركوك ده‌خوێنن و تاقیكردنه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن كه له هیچ پارێزگایه‌كی تردا ئه‌م كاره ئه‌نجام نه‌دراوه و ئیداره‌ی كه‌ركوك و فه‌رمانگه‌كانی به هه‌موو
شێوه‌یه‌ك له هه‌وڵی دابین كردنی خزمه‌تگوزاریین بۆ ئاواره‌كان و داوای له نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان كرد هاوكاری كه‌ركوك بكه‌ن له دۆسێی ئاواره‌كاندا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و بارگرانییه‌ی كه‌وتۆته سه‌ر ئیداره‌ی شاره‌كه .
پارێزگاری كه‌ركوك وتیشی: چه‌ندین پرۆژه كاره‌كانیان وه‌ستاوه‌و چه‌ندین گه‌ڕه‌ك بێبه‌ش بوون له پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری به هۆی سه‌رف نه‌كردنی موسته‌حه‌قاتی دارایی شاره‌كه له ناوه‌ڕاستی 2013 ه‌وه تا ئێستا و ئه‌مه‌ش چه‌ندین ئاسته‌نگی به‌دوای خۆیدا هێناوه .
پارێزگاری كه‌ركوك وتی: شاری كه‌ركوك ئێستا زۆر ئارامه له سایه‌ی قاره‌مانێتی هێزی پێشمه‌رگه كه توانییان پێكهاته‌كانی شاره‌كه بپارێزن له كاتێكدا شاره‌كانی تر داگیر ده‌كران له لایه‌ن تیرۆرستانی داعشه‌وه و هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایش توانییان هاووڵاتییانی كه‌ركوك و ئاواره‌كان بپارێزن و روحی پێكه‌وه ژیانیان تۆكمه‌تر كرد له نێوان هه‌مواندا و دانیشتوانی كه‌ركوك رۆڵی به‌رچاویان هه‌یه له پاڵپشتی هێزه ئه‌منییه‌كان وئیداره‌ی شاره‌كه.
پارێزگاری كه‌ركوك ئاماژه‌ی بۆ ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ی ئیداره‌و ئه‌نجومه‌نی شاری كه‌ركوك كرد كه هه‌فته‌ی رابوردو ئه‌نجامیان دا به‌مه‌به‌ستی سوود وه‌رگرتن له‌و داهاتانه‌ی بۆ به‌غدا ده‌نێردرێت له پێناو به‌كارهێنانی بۆ زاڵ بوون به‌سه‌ر ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی رووبه‌ڕووی فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌كان بوونه‌ته‌وه و له پێناو گه‌یشتن به چه‌ند بڕیارێك كه له خزمه‌تی دانیشتوانی شاره‌كه‌دا بێت و دواتر به‌رز بكرێته‌وه بۆ سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه و پێیان رابگه‌یه‌ندرێت كه شاری كه‌ركوك به‌رده‌وام
ده‌بێت له‌و رێبازه‌ی گرتویه‌تییه به‌ر له‌پێناو خزمه‌تكردنی هاووڵاتییاندا ئه‌گه‌ر موسته‌حه‌فاته داراییه‌كه‌ی سه‌رف نه‌كرێت .
هه‌روه‌ها پارێزگاری كه‌ركوك ته‌ئكیدی كرده‌وه له‌سه‌ر گرنگی كاركردن بۆ پاككردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی پارێزگاكه له تیرۆریستانی داعش و پڕچه‌ككردنی دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری ڕزگار كردنی ناوچه‌كانیان بكه‌ن به پاڵپشتی لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگا‌و هێزی پێشمه‌رگه .
پارێزگاری كه‌ركوك وتیشی داعش بۆته هه‌ڕه‌شه بۆ كۆمه‌ڵگای نێو ده‌وڵه‌تی وئه‌مه‌ش پێویستی به هه‌ماهه‌نگی و پاڵپشتی و كۆمه‌كی زیاتره بۆ ڕووبه‌رووبونه‌وه‌ی و ته‌ئكیدی كرده‌وه كه شاری كه‌ركوك ئه‌مڕۆ زۆر ئارامتره له سایه‌ی یه‌كڕیزی پێكهاته‌كان و هه‌ماهه‌نگییان له ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی تیرۆریستان‌دا به گیانی به‌رپرسیارێتییه‌وه به شێوه‌یه‌ك شاری كه‌ركوك بۆته نمونه‌ی پێكه‌وه ژیان و شاری برایه‌تی .
لای خۆیه‌وه نوێنه‌ری نێرده‌ی یۆنامی تێگه‌یشتنی ته‌واوی بۆ ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی ڕووبه‌رووی ئیداره‌ی كه‌ركوك بوه‌ته‌وه له هه‌موو دۆسێكان دا ده‌ربڕی و به‌ڵێنی دا كار بكات له پێناو لابردنی ئه‌و ئاسته‌نگانه و ستایشی كارامه‌یی و ژیری ئیداره‌ی شاری كه‌ركوك كرد له خزمه‌ت كردنی هاووڵاتییان و دابین كردنی ئاسایش و ئارامی بۆ شاره‌كه .
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27 -
زه‌وی و مووچه دابه‌شده‌كرێت
02:56 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
07:01 PM - 2024-03-27
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
02:22 PM - 2024-03-27
گۆڕانكارییەكانی مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاریی یەكێتی جێبەجێدەكرێن
01:06 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
کوردستان 11:58 PM - 2024-03-27 -
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
کوردستان 10:17 PM - 2024-03-27 -
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
کوردستان 07:01 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
کوردستان 05:26 PM - 2024-03-27 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی رەسوڵ حەسەن مەحمود
پرسەنامە 05:09 PM - 2024-03-27 -
زه‌وی و مووچه دابه‌شده‌كرێت
کوردستان 02:56 PM - 2024-03-27 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
کوردستان 02:22 PM - 2024-03-27 -
گۆڕانكارییەكانی مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاریی یەكێتی جێبەجێدەكرێن
کوردستان 01:06 PM - 2024-03-27