riklam

كۆسرەت رەسوڵ لەسەر روداوەكەی دیموكرات و پەكەكە هەوڵەكانی خستەگەڕ

کوردستان 05:35 PM - 2015-05-24
پەیوەندی بەسەرۆكی حكومەتی هەرێمەوە كردوە

پەیوەندی بەسەرۆكی حكومەتی هەرێمەوە كردوە

دوای پێكدادانەكەی نێوان حزبی دیموكرات و پەكەكە كۆسرەت رەسوڵ عەلی بۆ هێوركردنەوەی بارودۆخەكەو چارەسەركردنی پەیوەندی بەسەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە كردوە.

ئەمڕۆ 2015/5/24 لەناوچەی كێلەشین شەڕو پێكدادان لەنێوان چەكدارانی حزبی دیموكراتی ئێران و پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) رویداوە بەپێی زانیارییە رۆژنامەوانیەكانیش لەروداوەكەدا دوو شەهید هەیە.

كۆسرەت رەسوڵ عەلی بۆ هێوركردنەوەی بارودۆخەكەو راگرتنی شەڕ لەنێوان ئەو دوو لایەنە لەگەڵ مەكتەبی سیاسی یەكێتی قسەی كردوە تا هەوڵەكان بخرێنەگەڕ، هاوكات بۆ هەمان مەبەست پەیوەندی بەنێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كردوە.

لەبارەی هەوڵەكانەوە، سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە PUKmediaی راگەیاند: دوای روداوەكەی نێوان پەكەكەو دیموكرات كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیوەندی بەنێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمەوە كردوەو بۆ چارەسەركردنی كێشەكەی نێوان ئەو دوو لایەنەش كە حكومەت بەرپرسە بڕیار لەبارەی پێكهێنانی دەستەیەك دراوە.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket