riklam

رۆژئاوا.. سه‌ركه‌وتنه‌كانی یه‌په‌گه‌ به‌رده‌وامی هه‌یه‌

کوردستان 05:19 PM - 2015-05-24
چه‌ندین تیرۆرستی داعش كوژراون

چه‌ندین تیرۆرستی داعش كوژراون

یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل له‌ چه‌ند هه‌ڵمه‌تێكدا بۆسه‌ر تیرۆرستانی داعش له‌ گونده‌كانی ئه‌بو شخاته‌و ئه‌بو جلود-ی باشوری سری كانییان كۆنتڕۆڵكردۆته‌وه‌و چه‌ندین تیرۆرستی داعشیان كوشتووه‌.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل ئه‌مڕۆ 24-5-2015، كه‌ كۆپیه‌كی ده‌ست PUKmedia  كه‌وتووه‌ تێیدا هاتووه‌، هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌و یه‌په‌ژه‌ له‌ گوندی كورك-ی سه‌ربه‌ سری كانی توانیویانه‌ ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوی تیرۆرستانی داعش، پێش گه‌یشتنی به‌شوێنی مه‌به‌ست بته‌قێننه‌وه‌و دوو تیرۆرستی داعشیش بكوژن.

هه‌رله‌و به‌یاننامه‌یه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌دراوه‌، له‌ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌یه‌كی هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌و تیرۆرستانی داعش له‌ گوندی كانی 2 تیرۆرستی داعش كوژران و به‌ده‌یانی دیكه‌ش برینداربوون و زیانی گه‌وره‌ به‌ تیرۆرستانی داعش گه‌یه‌نراوه‌.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket