riklam

پارێزگار به‌رده‌وام له‌ نزیكه‌وه‌ پڕۆژه‌كان به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌

کوردستان 04:58 PM - 2015-05-24
هه‌میشه‌ له‌ خه‌می شاردا

هه‌میشه‌ له‌ خه‌می شاردا

ئه‌مڕۆ 24-5-2015، د.ئاسۆ فه‌ره‌یدون پارێزگاری سلێمانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی شاره‌وانی و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی سلێمانی جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌، سه‌ردانی هه‌ردوو پرۆژه‌ی شه‌قامی خه‌لیفه‌وا و شه‌قامی دووسایدی تونێلی پێشڕه‌و و هه‌واری شار به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌.

سه‌باره‌تبه‌وپڕۆژه‌یه‌ د. ئاسۆ فه‌ره‌یدون پاریزگاری سلێمانی یه‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: سێ مانگ له‌مه‌وپێش سه‌ردانی ئه‌م شوێنانه‌مانكرد دواتر بڕیارماندا بیكه‌ین به‌شه‌قام ئه‌وا ئه‌مڕۆكردمان به‌شه‌قام له‌ئێستادا پڕۆژه‌كه‌ به‌شێكی ته‌واو بووه‌ له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا به‌روی هاولۆاتیاندا ده‌كرێته‌وه‌.

وتیشی: گرنگی ئه‌م شه‌قامه‌ له‌وادایه‌ كه‌ چه‌ند شوێنێك ده‌به‌سێته‌وه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ و قه‌ره‌باڵخی كه‌م ده‌كاته‌وه‌ له‌م سنوره‌دا روداوی هاتووچۆش كه‌م ده‌بێته‌وه‌ به‌تایبه‌تی له‌رۆژانی هه‌ینیدا كه‌هاووڵاتیان ده‌چنه‌ده‌ره‌وه‌ بۆ گه‌شت و سه‌یران.

PUKmedia جه‌عفه‌ر حسێن

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket