riklam

داعش ماڵی هاووڵاتیان تاڵان ده‌كات

عیراق 04:47 PM - 2015-05-24
ئاماده‌نه‌بوون له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی تیرۆرستان ژیان به‌ڕێبكه‌ن

ئاماده‌نه‌بوون له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی تیرۆرستان ژیان به‌ڕێبكه‌ن

داعش له‌باكوری شاری موسڵ ده‌ستیكردووه‌ به‌تاڵانكردنی خانووی ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی هه‌ڵهاتوون و ئاماده‌نه‌بوون له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی تیرۆرستان ژیان به‌ڕێبكه‌ن.

 سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌شاری موسڵ رایگه‌یاند: داعش له‌دواترین كاریدا هه‌ستاوه‌ به‌تاڵانكردنی خانوو ماڵی ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی كه‌ شاری موسڵیان له‌ترسی تیرۆرستانی جێهێشتووه‌و به‌ره‌و ناوچه‌كانی تر هه‌ڵهاتوون.

 ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ تیرۆرستان داوی تاڵانكردنی ماڵه‌كانیان هه‌ستاون به‌كرێدانی خانووه‌كانیان به‌پاره‌یه‌كی زۆر به‌ ئاواره‌كانی سوریا.

 ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئه‌وه‌شی وت: زۆرینه‌ی هاووڵاتییه‌ هه‌ڵهاتوووكان بۆ ناوچه‌ ئارامه‌كانی تر بریتین له‌توركمان و عه‌ره‌ب، كه‌ له‌دوایدا وه‌ك سزا تیرۆرستانی داعش ماڵه‌كانیان تاڵانكردوون.

 

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket