riklam

سلێمانی.. په‌رده‌ له‌سه‌ر وێنه‌ی شه‌هید كۆسره‌ت لادرا

کوردستان 04:19 PM - 2015-05-24
ه‌رده‌ له‌سه‌ر وێنه‌ی شه‌هید كۆسره‌ت لادرا

ه‌رده‌ له‌سه‌ر وێنه‌ی شه‌هید كۆسره‌ت لادرا

ئه‌مڕۆ24-5- 2015به‌ئاماده‌بوونی جێگر‌و كارگێر‌و ئه‌ندامانی مه‌ڵبه‌ندی (1) رێكخستنی سلێمانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و كه‌س ‌و كار‌و هاوڕێی جه‌ماوه‌رێكی زۆر په‌رده‌ له‌سه‌ر وێنه‌ی شه‌هید كۆسره‌ت محه‌مه‌د مه‌حمود لادرا، سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه‌ به‌ساتێك وه‌ستان بۆگیانی پاكی شه‌هید كۆسره‌ت ‌و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.

شه‌هید كۆسره‌ت محه‌مه‌د مه‌حمود،پێشمه‌رگه‌بووه‌ له‌ لیوای سێی هه‌ڤاڵ كۆسره‌ت و ‌له‌شه‌رێكی كه‌م وێنه‌دا‌وله‌ 23-11-2014 له‌ رزگاركرد‌نی جه‌له‌ولادا ‌‌شه‌هیدبوو،

شه‌هید كۆسره‌ت 7 مین شه‌هیدی بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌تی له‌مه‌راسیمه‌كه‌دا زیاد جه‌بار جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی (1) رێكخستنی سلێمانی یه‌كێتیی وته‌یه‌كی پێشكه‌شكردو وتی:" سه‌ره‌تا به‌ناوخۆم‌ و سه‌رجه‌م هه‌ڤاڵانم له‌ مه‌ڵبه‌ند، سه‌ری رێز‌و نه‌وازش بۆ شه‌هید كۆسره‌ت‌ وسه‌رجه‌م شه‌هیدانی كوردستاندا ده‌نه‌وێنم‌ و زۆر سوپاسی ئاماده‌بوونیشتان ده‌كه‌م بۆلادانی په‌رده‌ له‌سه‌ر وێنه‌ی شه‌هید كۆسره‌ت، شه‌هید كۆسره‌ت هه‌رله‌سه‌ره‌تای لاوێتی یه‌وه‌بووه‌به‌ پێشمه‌رگه‌‌و به‌رگری له‌خاك ‌و شه‌ره‌ف و ناموسی میلـله‌ته‌كه‌مان كردوه‌ كه‌ درێژه‌پێده‌ری خه‌باتی نه‌وه‌كانی رابردوه‌ له‌شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌ماندا.

PUKmedia فۆتۆ: جه‌عفه‌ر حسێن











ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket