1-6 یه‌كێتی و یاده مه‌زنه‌كه
ی.ن.ک 03:06 PM - 2015-05-24یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئه‌مساڵ پێ ده‌نێته چله‌مین ساڵیادی دامه‌زراندیه
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئه‌مساڵ پێ ده‌نێته چله‌مین ساڵیادی دامه‌زراندیه‌و ئه‌و حیزبه‌ی كه له‌سه‌ره‌تای شۆڕشه‌وه تا ئه‌م ساته‌ی له گه‌ڵ بێت به‌رده‌وام بووه له به‌رخۆدان و ئازایه‌تی و ڕوووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی هه‌ر مه‌ترسیه‌ك كه هاتبێته به‌رده‌م كورد و مه‌ترسی بۆ سه‌ر نه‌ته‌وه‌كه‌مان هه‌بووبێت، یه‌كێتی نیشتمانی ئه‌و حیزبه شۆڕش گێڕه‌ی كه هیچ سڵی نه‌كردووه‌ته‌وه له ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی دوژمنانی كورد‌و هه‌میشه جه‌سورانهو ئازایانه به‌ره‌نگاری تێرۆر و دوژمنانی كورد بووه‌ته‌وه .
دامه‌زراندنی یه‌كێتی له كاتێك بوو كه دۆزی نه‌ته‌وه‌ی كورد به قه‌یرانێكی زۆر مه‌ترسیدار تێپه‌ڕی ده‌كرد و كورد كه‌وتبوویه به‌ر مه‌ترسی له ناو چوون و قڕ كردنه‌وه‌ی به‌ڵام به دامه‌زراندنی یه‌كێتی ئۆمێد و هیوا گه‌ڕایه‌وه بۆ میلله‌ته‌كه‌مان و هه‌ر بۆیه‌شه به شۆڕشی نوێ گه‌له‌كه‌مان ناسراوه، ئه‌وه‌ی ئه‌بێت له ماوه‌ی چل ساڵه‌ی ئه‌م حیزبه ئاوڕی لێ بده‌ینه‌وه و جێ شانازی یه‌كێتیه‌كان و لایه‌نگرو دۆستانی یه‌كێتی بێت بریتیه له‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی ئه‌م حیزبه هه‌میشه بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی كورد خۆیان كردووه‌ته قوربانی و له ڕێگای كورد و كوردستان گیانی خۆی به‌خشی به داخه‌وه ده‌بێت ئه‌وه بڵێم هێنده زۆرن كه ناكرێت ناویان بهێنرێت.
له ئێستاشدا كه پێ ده‌نێنه چله‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌وه پێشمه‌رگه‌كانی یه‌كێتی له به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی جه‌نگدان و به ده‌یان و سه‌دان شه‌هیدی تر هاتوه‌ته سه‌ر كاروانی شه‌هیدانی یه‌كێتی، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی شانازی پێوه كردنه ئه‌وه‌یه كه هه‌رگیز سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی سڵیان نه‌كردووه‌ته‌وه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دوژمن و پله‌و پۆست ڕێگر نه‌بووه له شه‌هید بوون.
یه‌كێتی ئه‌و هێزه‌ی كه هه‌میشه پاڵپشتی چینی فه‌قیر و هه‌ژار، مامۆستا و خوێندكار، چینی ڕۆشنبیرو زانا‌و دانا، پاڵپشتی چینی گه‌نجان و لاوان بووه كه به كڕۆكی هه‌موو كۆمه‌ڵگایه‌ك ناسراونپێویسته ئه‌و گرنگیه زیاتر بكات له ئێستادا.
له چله‌مین ساڵیادی یه‌كێتیدا هیوادرام كه ئه‌م دۆخه نه‌ویستراوه‌ی ئێستا به‌ره‌و كۆتایی بوون بڕوات و بتوانین به ئاشتی و ئارامی كوردستانێكی جوان و ڕازاوه بنیات بنێینه‌وه و له‌بری ناشتنی هه‌موو ڕۆژێك چه‌ندین ڕۆڵه‌ی قاره‌مانی ئه‌م ووڵاته نه‌مام و گوڵ بنێژین له‌بری ئه‌وه بیناو باڵه‌خانی جوان بنیات بنێن، هیوادارم یه‌كێتی هیچ سڵ نه‌كاته‌وه له خۆ نوێكردنه‌وه‌یدا و چینی گه‌نجان و لاوان هان بدات كه بێنه پێشه‌وه و بۆ وه‌رگرتنی ئاڵای شۆڕش و كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن و خاوه‌ن ئه‌زموونیش پاڵپشتیان بكه‌ن و ڕێگاكه‌یان پێ نیشان بده‌ن، هیوا دارم له چله‌مین ساڵیادی دا هه‌ڤاڵی هێژاو خۆشه‌ویستمان ( هه‌ڤاڵ مام جه‌لال ) به ته‌ندروستیه‌كی باشتره‌وه بگه‌ڕێته‌وه بۆ ساحه‌ی سیاسی و ئه‌و بۆشایه گه‌وره‌یه‌ی له دوای نه‌خۆش كه‌وتنی به‌ڕێزیانه‌وه دروستبوو پڕبكرێته‌وه‌و بۆ ئێستای یه‌كێتی و ناوچه‌كه‌ش پێویستیه‌كی گرنگه.
له كۆتایی پیرۆزبایی له خۆم و هه‌ڤاڵ و ئه‌ندامان و دۆستانی یه‌كێتی، ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی و سیاسی ده‌كه‌م به بۆنه‌ی چوونه نێو چله‌مین ساڵی ته‌مه‌نی یه‌وه , هیوا دارم هه‌ر ناكۆكی و ناخۆشیه‌ك هه‌بوبێت له نێوان ئه‌ندامانی یه‌كێتی له ساڵیای دامه‌زراندنی ده‌ستبخه‌نه نێوده‌ستی یه‌كه‌وه یه‌كێتیه‌كه‌مان جوانتر‌و گه‌شاوه تر بكه‌ن.
نوسین/ هه‌ژار نامیق
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
07:37 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
04:11 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
12:02 PM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
10:52 AM - 2024-04-23
ئەمانەش ببینە
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
09:29 AM - 2024-04-23
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
03:19 PM - 2024-04-22
زۆرترین خوێنراو
-
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-23 -
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
کوردستان 03:28 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
کوردستان 12:02 PM - 2024-04-23 -
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
کوردستان 11:33 AM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
ی ن ک 10:52 AM - 2024-04-23 -
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-23 -
سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی ھەولێری کرد
کوردستان 10:28 PM - 2024-04-22 -
قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عیراق و تورکیا بەرزدەبێتەوە
عیراق 09:50 PM - 2024-04-22