riklam

حكومه‌ت رێگه‌ به‌ئاواره‌كانی ئه‌نبار نادات بچنه‌ به‌غداوه‌

عیراق 01:49 PM - 2015-05-24
پاڵپشتی نێوده‌وڵه‌تی پێویست بۆ كێشه‌ی ئاواره‌كان

پاڵپشتی نێوده‌وڵه‌تی پێویست بۆ كێشه‌ی ئاواره‌كان

د.دیندار زێباری جێگری به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ بۆ كاروباری رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان رایگه‌یاند، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام پێشوازی له‌ئاواره‌كانی ناوخۆی عیراق و په‌نابه‌رانی رۆژئاوای كوردستان كردووه‌ و هه‌وڵیداوه‌ پێداویستییه‌كانیان دابین بكات وه‌ك ئاسایش و شوێنی حه‌واندنه‌وه‌ و خۆراك و ئاوی پاك و خوێندن و پێداویستیی دیكه‌.

د.دیندار زێباری جێگری به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ بۆ كاروباری رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌رباره‌ی رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ئه‌نبار و خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ كه‌ شوێن و ماڵی خۆیان جێهێشتووه‌ وتی: له‌ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌ تیرۆریستانی داعش هێرشیان كرده‌ سه‌ر شاری رومادی و له‌ئه‌نجامی داگیركردنی به‌شێكی زۆری ئه‌م شاره‌ ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكی شاره‌كه‌ ئاواره‌ بوون، ئێمه‌ له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌میشه‌ ده‌رگامان واڵا بووه‌ بۆ پێشوازی كردن له‌ئاواره‌كان و ئه‌و كه‌سانه‌ی هانایان بۆ كوردستان هێناوه‌ بێ گوێدانه‌ ئینتیمای نه‌ته‌وه‌یی یان مه‌زهه‌بی، به‌ر له‌ رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ ئه‌نباریش چه‌ند جارێك خه‌ڵكی ئه‌م شاره‌و شاره‌كانی دیكه‌ی عیراق روویان له‌هه‌رێمی كوردستان كردووه‌ و ئێمه‌ له‌پێشوازییان دابووین، بێگومان ئه‌گه‌ر له‌ ه‌نجامی ئه‌م رووداونه‌ی ئه‌م دواییه‌ش روو له‌كوردستان بكه‌ن، به‌ دڵنیاییه‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان وه‌ك هه‌میشه‌ به‌ ئه‌ركی مرۆڤایه‌تی خۆی هه‌ڵده‌ستێت، به‌ڵام ئه‌و ئالیه‌ته‌ و رێوشوێنی تایبه‌ت پێویسته‌ حكومه‌تی عیراق لێی به‌رپرسیار بێت له‌رووی دارایی و پاراستنیان.

ده‌رباره‌ی رۆڵ و ئه‌ركی حكومه‌تی به‌غدا زێباری جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌، كه‌ پێویسته‌ به‌ ئه‌ركی خۆی هه‌ڵسێت له‌ یارمه‌تیدانی هه‌رێم بۆ رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی كێشه‌ی ئاواره‌كان و وتی: هه‌رچه‌نده‌ ئێستا زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن و 500 هه‌زار ئاواره‌ له‌كوردستان نیشته‌جێن له‌ئه‌نجامی هێرشی تیرۆریستان داعش، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ تا ئێستا حكومه‌تی به‌غدا وه‌كو پێویست به‌ ئه‌ركی خۆی هه‌ڵنه‌ستاوه‌ بۆ هاوكاری كردنی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ كێشه‌ی ئه‌و ئاوارانه‌ی روویان له‌هه‌رێمی كوردستان كردووه‌، له‌ بیریشمان نه‌چێت ئه‌مانه‌ هاووڵاتی عێراقین.

بۆیه‌ هیوادارین حكومه‌تی به‌غدا ئه‌ركه‌كانی سه‌رشانی خۆی جێبه‌جه‌ بكات، چونكه‌ قه‌یرانی ئابووری بارگرانییه‌كی زۆر بۆ حكومه‌تی هه‌رێم درووستكردووه‌.
لێره‌دا پێویسته‌ ئاماژه‌ بكرێت به‌ كه‌م بوونه‌وه‌ی ئاستی یارمه‌تی و كۆمه‌كی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئاواره‌كان، چونكه‌ له‌م باره‌یه‌وه‌ عیراق به‌ ئه‌وله‌ویه‌ت دانه‌نراوه‌، هه‌روه‌ها له‌ رووی دیبلۆماسیشه‌وه‌ عیراق نه‌یتوانیوه‌ سه‌ركه‌وتوو بێت له‌ به‌ده‌ستهێنانی پاڵپشتی نێوده‌وڵه‌تی پێویست بۆ كێشه‌ی ئاواره‌كان له‌ ماوه‌ی رابردوودا.

شایه‌نی باسه‌، له‌ دوو هه‌فته‌ی رابردودا له‌شاری رومادی ناوه‌ندی پارێزگای ئه‌نبار زیاتر له‌ (100) هه‌زار كه‌س ئاواره‌ بوون و له‌ (15) پارێزگاكه‌ی دیكه‌ی عیراقیش، جگه‌ له‌ پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان (133) هه‌زار هاووڵاتی دیكه‌ ئاواره‌ بوون، ته‌نیا ده‌روازه‌ی شاری به‌غدا زیاتر له‌ 115 هه‌زار كه‌س چاوه‌ڕێی چوونه‌ ناوه‌وه‌ی به‌غدان و له‌دۆخێكی ناهه‌مواردا ده‌ژین.


PUKmedia راگه‌یاندنی جێگری به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket