riklam

رۆچونی زه‌وی له‌نیپاڵ هه‌زاران خێزان ئاواره‌ ده‌كات

جیهان 01:38 PM - 2015-05-24
زیانه‌كان نه‌زانراوه‌

زیانه‌كان نه‌زانراوه‌

به‌هۆی رۆچوونی زه‌وی له‌ ناوچه‌یه‌ك به‌دووری 140 كیلۆمه‌تر له‌ شاری كاتماندۆی پایته‌ختی نیپاڵ به‌هه‌زاران خێزان ماڵ و حاڵی خۆیان جێده‌هێڵن و ئاواره‌ی ناوچه‌ سنوریه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ ده‌بن. 

ئاژانسه‌ هه‌واڵیه‌كانی ئاسیای ناوه‌ڕاست له‌و باره‌یه‌وه‌ بڵاویانكردوه‌ته‌وه‌: نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌نزیك ده‌ریاچه‌ی گانداكی زه‌وی رۆچووه‌و بووه‌ته‌ هۆی دروستكردنی به‌ربه‌ستی گه‌وره‌ بۆ ریَڕه‌وی ئاوی ده‌ریاچه‌و له‌ترسی دروستبوونی لافاو به‌هه‌زاران خێزان ئاواره‌ی ناوچه‌ سنوریه‌كان بوون. 

ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه‌: به‌رپرسانی ناوچه‌كه‌ ئاشكرایانكردوه‌، سه‌ربازانی سوپای نیپاڵ بۆ هاوكاریكردنی هاووڵاتیانی ناوچه‌كه‌ چوونه‌ته‌ شوێنی رووداوه‌كه‌و هاوكاری گواستنه‌وه‌ی  خێزانه‌كان بۆ ناوچه‌یه‌كی پارێزراو ده‌كه‌ن. 

ئاژانسه‌كان ئه‌وه‌شیان باسكردوه‌: تاكو ئێستا لایه‌نه‌ به‌ربرسیاره‌كان هیچ ئامارێكی زیانه‌ گیانی و ماددیه‌كانیان رون نه‌كردوه‌ته‌وه‌. 

رۆچوونی زه‌وی له‌ ناوچه‌یه‌كی نزیك شاری كاتماندۆ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ له‌ماوه‌ی 40 رۆژی رابردوودا دوو جار بومه‌له‌رزه‌ له‌ شاره‌كه‌ی داوه‌و به‌رزترین پله‌شیان 7.8 رێكخته‌ربووه‌ كه‌ به‌هه‌زاران هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستدا.

 

PUKmedia  و/ سامان عه‌لی 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket