riklam

كورده‌كان سه‌لماندیان باشترین جه‌نگاوه‌رن

کوردستان 12:50 PM - 2015-05-24
ده‌بێت پڕ چه‌ك بكرێن

ده‌بێت پڕ چه‌ك بكرێن

سیناتۆری ئه‌مریكی راند پۆڵ له‌ چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی CNN دا بۆچوونی خۆی له‌باره‌ی شه‌ڕی داعش له‌ عیراق و سوریا خسته‌ڕوو، له‌ وته‌كانیدا ستایشی هێزه‌ كوردیه‌كانی له‌ باشورو رۆژئاوای كوردستاندا كرد، كه‌ توانیویانه‌ وه‌ك تاكه‌ هێزێك شكست به‌داعش بهێنن.

راند پۆڵ سیناتۆری ئه‌مریكی و كاندیدی سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا رونیشكردوه‌ته‌وه‌: داعش له‌زۆربه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی دژی سوپا و گروپه‌ چه‌كداره‌كان شه‌ڕده‌كات، پێشڕه‌وی كردوه‌، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه‌ له‌و ناوچانه‌ی كه‌ شه‌ڕ دژی جه‌نگاوه‌ره‌ كورده‌كان ده‌كات تووشی شكست هاتووه‌و له‌پاشه‌كشێدایه‌، به‌مه‌رجێك كورده‌كان كه‌مترین چه‌ك و ئامرازی جه‌نگیان له‌به‌رده‌ستدایه‌. 

راند پۆڵ جه‌ختده‌كاته‌وه‌: كورده‌كان سه‌لماندیان باشترین جه‌نگاوه‌رن و ته‌نها ئه‌وان توانیویانه‌ ده‌ره‌قه‌تی داعش ببن و تووشی شكستیان بكه‌ن. 

كاندیده‌كه‌ی سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا باسیله‌وه‌شكردوه‌: ده‌بێت ئه‌مریكا راسته‌وخۆ چه‌ك راده‌ستی هه‌رێمی كوردستان بكات و پشتیوانیه‌كانی زیاتر بكات .

ئه‌و سیناتۆره‌ ئه‌مریكیه‌ نمونه‌شی بۆ  به‌رخودانی كۆبانێ و سه‌ركه‌وتنه‌كانی كه‌ركوك و چه‌ندین ناوچه‌ی تری هه‌ردوو به‌شه‌كه‌ی كوردستان هێناوه‌ته‌وه‌. 

 

 

PUKmedia   و/ سامان یاروه‌یس 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket