riklam

راسپێردراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی كه‌ركوك كۆده‌بێته‌وه‌

کوردستان 12:20 PM - 2015-05-24
بۆ قسه‌كردنه‌ له‌سه‌ر ئه‌و كێشانه‌ی به‌غدا بۆ پارێزگاكه‌ی دروست كردوه‌

بۆ قسه‌كردنه‌ له‌سه‌ر ئه‌و كێشانه‌ی به‌غدا بۆ پارێزگاكه‌ی دروست كردوه‌

یان كۆبیش راسپێردراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌عیراق، بۆ تاوتویكردنی دواهه‌مین بارودۆخی پارێزگای كه‌ركوك و ئه‌و قه‌یرانانه‌ی كه‌ حكومه‌تی عیراق بۆ پارێزگاكه‌ دروستیكردون له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی پارێزگای كه‌ركوك كۆده‌بێته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له‌ پارێزگای كه‌ركوك به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌ سه‌عات 11ی ئه‌مڕۆ 24-5-2015 یان كۆبیش راسپێردراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ عیراق له‌گه‌ڵ پارێزگارو به‌رپرسه‌ ئیداریه‌ باڵاكانی شاری كه‌ركوك چوونه‌ته‌ هۆڵی كۆبونه‌وه‌، بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر دواهه‌مین پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه‌. 

رونیشكرده‌وه‌ :یه‌كێك له‌ ته‌وه‌ره‌ سه‌ره‌كیه‌كانی كۆبونه‌وه‌كه‌ بۆ قسه‌كردنه‌ له‌سه‌ر ئه‌و كێشانه‌ی كه‌ حكومه‌تی ناوه‌ند بۆ پارێزگاكه‌ی دروستكردوه‌، به‌تایبه‌ت نه‌ناردنی به‌شه‌ بودجه‌گشتی  پارێزگاو بودجه‌ی پترۆ دۆلارو ده‌یان گرفتی تر. 

جه‌ختیكرده‌وه‌: كۆبونه‌وه‌كه‌ داخراوه‌و رێگه‌ به‌ هیچ كه‌ناڵێكی راگه‌یاندن نه‌دراوه‌ بچنه‌ ناو هۆڵی كۆبونه‌وه‌و پێده‌چێت زیاتر له‌ سێ سه‌عات بخه‌یانێت.

 

PUKmedia  سامان یاروه‌یس 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket