riklam

برسێتی هه‌ڕه‌شه‌ له‌ 12 ملیۆن یه‌مه‌نی ده‌كات

جیهان 11:55 AM - 2015-05-24
برسێتی هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌

برسێتی هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌

به‌ پێی ئه‌و ئامارانه‌ی كه‌ له‌ یه‌مه‌نه‌وه‌ ده‌رده‌چێت له‌ ئێستادا له‌ كۆی 26 ملیۆن له‌ دانیشتوانی ئه‌و وڵاته‌ 12 ملیۆن یه‌مه‌نی برسین و برسێتی هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌.

جاناتان كانلایف به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌فدی نێوده‌وڵه‌تی پزیشكان بۆ یه‌مه‌ن له‌ لێدوانێكدا ئاشكرایكرد كه‌ یه‌مه‌ن پێویستییه‌كی زۆری به‌ پێداویستی خۆراكی هه‌یه‌و له‌ ئێستادا برسێتی هه‌ڕه‌شه‌ 12 ملیۆن هاووڵاتی ده‌كات.

جاناتان راشیگه‌یاندووه‌: كۆگاكانی خۆراك ڕوو له‌ ته‌واو بوونه‌ و نرخی ئارد له‌و وڵاته‌ چوار قات به‌رز بوه‌ته‌وه‌و خه‌ڵك توانای كڕینی خۆراكی نه‌ماوه‌و كۆمه‌كه‌ مرۆییه‌كان زۆر به‌ خاویی و شێنه‌یی ده‌گاته‌ ئه‌و وڵاته‌.

PUKmedia  وه‌رگێڕان/ جه‌واد حه‌یده‌ری
سه‌رچاوه‌/ ئاژانسی ئیسنا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket