riklam

دوو هاووڵاتی ئه‌مریكی سه‌ر به‌داعش ده‌ستگیركران

جیهان 10:43 AM - 2015-05-24
ه‌یوه‌ندییان به‌ میدیاو ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی داعشه‌وه‌ كردووه‌

ه‌یوه‌ندییان به‌ میدیاو ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی داعشه‌وه‌ كردووه‌

دوو هاووڵاتی ئه‌مریكی كه‌ به‌نیاز بوون بچنه‌ ناو ریزه‌كانی رێكخراوی تیرۆرستی داعش له‌لایه‌ن پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌وه‌ ده‌ستگیركران.


دادگای كالیفۆرنیا رایگه‌یاندووه‌: مۆهناد بوداوی و نادر ئه‌لحزایل كه‌ دانیشتووی كالیفۆرنیان له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستگیركراون پاش ئه‌وه‌ی ده‌ركه‌وتووه‌ به‌نیازن بچنه‌ ناو ریزه‌كانی رێكخراوی تیرۆرستی داعشه‌وه‌.


ئه‌و دوو تۆمه‌تباره‌ له‌ رێگه‌ی میدیاكانه‌وه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ میدیاو ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی داعشه‌وه‌ كردووه‌و رایانگه‌یاندبوو كه‌ حه‌ز ده‌كه‌ن بچنه‌ ناو ئه‌و رێكخراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی جیهاد بكه‌ن.


ئه‌و دوو تۆمه‌تباره‌ به‌نیازبوون سه‌ردانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌رِاست بكه‌ن و بچنه‌ ناو رێكخراوی تیرۆرستی داعشه‌وه‌، جێی باسه‌ تائێستا چه‌ندین هاووڵاتی ئه‌مریكی به‌ تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیكردن به‌ رێكخراوی تیرۆرستی داعشه‌وه‌ ده‌ستگیركراون.


PUKmedia     وه‌رگێرِان/ جه‌واد حه‌یده‌ری
سه‌رچاوه‌/ ir.voanews.com

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket