riklam

به‌داخه‌وه‌ جارێكی تر شه‌ڕی برا كوژی له‌ نێوان PKK و حدكا روویدا

کوردستان 10:23 AM - 2015-05-24
حزبی دیموكراتی كوردستان ئێران ویستویه‌تی (مۆڵگه‌یه‌ك) له‌ قه‌ندیل دابنێت

حزبی دیموكراتی كوردستان ئێران ویستویه‌تی (مۆڵگه‌یه‌ك) له‌ قه‌ندیل دابنێت

به‌داخه‌وه‌ سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 24-5-2015، شه‌ڕو پێكدادان له‌ نێوان پارتی كرێكارانی كوردستان PKK و حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران (حدكا)، دروستبووه‌و دوو كه‌سیش شه‌هیدبوون.


سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران ویستویه‌تی (مۆڵگه‌یه‌ك) له‌ نزیك باره‌گاكانی كرێكارانی كوردستان PKK دابنێت، به‌و هۆیه‌وه‌ به‌داخه‌وه‌ شه‌ڕوپێكدادان له‌ نێوانيان دروستبووه‌.


وتیشی: دوو چه‌كداری حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران شه‌هیدبوون.


به‌پێی زانیارییه‌كانی PUKmedia تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه‌ش، له‌ سنوری هه‌رێمی كوردستان له‌ ناوچه‌ی كێله‌شین، شه‌ڕوپێكدادانه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌.

PUKmedia  تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket