riklam

داعش سزایه‌كی نوێ ده‌رده‌كات

عیراق 10:19 AM - 2015-05-24
سزای قه‌مچی لێبدان و سه‌رتاشین داده‌نێت

سزای قه‌مچی لێبدان و سه‌رتاشین داده‌نێت

رێكخراوی تیرۆرستی داعش له‌ هه‌نگاوێكی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌دا سزایه‌كی نوێی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ به‌رتیل وه‌رده‌گرن داناوه‌.

به‌ پێی ئه‌و بڕیاره‌ی كه‌ رێكخراوه‌كه‌ ده‌ریكردووه‌ هه‌ركه‌سێك به‌رتیل وه‌ربگرێت سزای لێدانی 160 قه‌مچی و هه‌روه‌ها سه‌ری ده‌تاشرێت.

جێی باسه‌ له‌ كاتێكدا گه‌نده‌ڵی و خوێنڕشتن و داوێن پیسی و ده‌ستدرێژی سێكسی هه‌موو تانوپۆی رێكخراوی تیرۆرستی داعشی ته‌نیوه‌، به‌ڵام بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ سه‌یری ئه‌فلام كارتۆن ده‌كه‌ن یان گوێ له‌ موزیك ده‌گرن سزای ئه‌شكه‌نجه‌و له‌سێداره‌دانی داناوه‌،  له‌ئێستاشدا بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ به‌رتیل وه‌رده‌گرن یان كاری قاچاخ ده‌كه‌ن ته‌نها سزای قه‌مچی لێبدان و سه‌رتاشین داده‌نێت.

PUKmedia  وه‌رگێڕان/ جه‌واد حه‌یده‌ری
سه‌رچاوه‌/  www.30a30.ir

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket