وڵاتانی كه‌نداو پاش لووتكه‌ی كامپ دێڤید
بیروڕا 02:55 PM - 2015-05-23وڵاتانی كه‌نداو پاش لووتكه‌ی كامپ دێڤید
ئه‌رده‌ڵان عه‌بدوڵڵا
هه‌فته‌ی پێشوو ته‌واوی جیهانی عه‌ره‌بی چاوی بڕیبووه هاوینه‌واری كامب د‌یڤید له ئه‌مریكا. پێش 37 ساڵ هه‌ر له‌م هاوینهههوارهدا، كۆتایی به جه‌نگی میسری و ئیسرائیلی هێنرا، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان كامب د‌یڤید نه‌یتوانی كۆتایی به جه‌نگی ساردی نێوان سعودییه و ئێران بهێنێت.
له‌م لووتكه‌یه‌دا هه‌رلایه و به ئه‌جیندا و ئارمانجی خۆیه‌وه به‌شداربوو. عه‌ره‌به‌كان به هیوای ئه‌وه‌بوون كه ئه‌مریكا فشاری زیاتر بۆ سه‌ر ئێران بهێنێت و یارمه‌تی عه‌ره‌به‌كان بدات له دژی ئێران، گه‌رچی ئه‌مریكاش زیاتر ده‌یویست عه‌ره‌به‌كان ئارام بكاته‌وه‌و هێنده ترسیان له ڕێكه‌وتنی ئێران و شه‌ش ده‌وڵه‌ته گه‌وره‌كه‌ی جیهان نه‌بێت، كه‌له‌باره‌ی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێرانه‌وه وا بڕیاره مانگی داهاتوو مۆربكرێت.
به‌ڵام لوتكه‌ی كامب د‌یڤید هه‌موو ئارمانجه‌كانی لایه‌نه ناكۆكه‌كانی نه‌پێكا، گه‌رچی به‌یانی كۆتایی لوتكه‌كه، زمانێكی هێوری و ئارامی و هیوابه‌خشی پێوه دیاربوو. سه‌رۆك ئۆباماش له لێدوانه ڕۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا و پاشانیش له لێدوانه تایبهتیهكهیدا بۆ كه‌ناڵی « العربیه» ی سعودی، ویستی دڵه برینداره‌كه‌ی ئال سعود ئارام بكاته‌وه، به‌ڵام هه‌موو چاودێرانی سیاسی پێیان وایه، كه ئه‌م لووتكه‌یه نه‌یتوانی ئارمانجه‌كانی خۆی بپێكێت.
بڕیاره گرنگه‌كانی لووتكه‌ی كامپ دێڤید
كۆبوونه‌وه‌كه به كۆمه‌ڵێك بڕیار كۆتایی پێهات، كه گرینگ‌ترینیان بریتیی بوون له:
1- له‌باره‌ی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێرانه‌وه، هه‌موولایه‌ك جه‌ختیان له‌وه‌كرده‌وه كه نابێت ئێران به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی بۆ ده‌ستگه‌یشتن به‌بۆمبی ئه‌تۆمی به‌كاربهێنێت، چونكه ناوچه‌كه ده‌خاته بارێكی ناجێگیره‌وه.
1.له‌باره‌ی یه‌مه‌نه‌وه، هه‌ردوولا جه‌ختیان له گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر مێزی گفتوگۆ و دانووستانی لایه‌نه‌كان كرد. ئه‌مریكا به‌ڵێنی هاوكاری لۆجستیكی پێدان، به‌ڵام ئاماده‌نییه بچێته ناو جه‌نگه‌كه‌وه.
2.ئه‌مریكا پشتگیری ته‌واوی خۆی بۆ ئه‌من وئاسایشی ده‌وڵه‌تانی كه‌نداو ده‌ڕبری و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك له دژی هه‌ر داگیركاریهك ده‌وه‌ستێته‌وه، كه بیه‌وێت وڵاتانی كه‌نداوی فارسی داگیربكات. ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له خاڵه باشه‌كانی ئه‌م لووتكه‌یه بۆ عه‌ره‌به‌كان، چونكه ئه‌وان زیاتر ترسی ئه‌منیان له ئێران هه‌یه، ئه‌م پشتگیریه‌ی ئه‌مریكاش بۆ ئه‌وان زۆر گرینگه.
3.هه‌ردوو لا كۆكن له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه جه‌نگی تیرۆر و داعش له سووریا و عێراق.
4.هه‌ردوولا كۆكن له‌سه‌ر یارمه‌تیدانی ئۆپۆزسیۆنی میانڕه‌وی سووری، له‌هه‌مانكاتیشدا له‌ڕووی عه‌سكه‌رییه‌وه یارمه‌تی زۆرتریان پێبدرێت.
ئه‌مانه خاڵی ئیعلانكراوی لووتكهكهن، گه‌رچی هه‌ندێك چاودێری سیاسی پێی وایه، كه به‌نهێنی باسی كۆمه‌ڵێك خاڵی گرینگ كراوه كه په‌یوه‌ندیان به ناوچه‌كه‌وه هه‌یه، به‌تایبه‌تی مه‌سه‌له‌ی یه‌مه‌ن و سووریا و عێراق. ڕاسته ئه‌مریكا پشتگیری ته‌واوی خۆی بۆ وڵاتانی كه‌نداو دووباتكردهوه، كه دژی هه‌ر په‌لامارێكی ئێران ده‌وه‌ستێته‌وه، به‌ڵام له هه‌مانكاتیشدا چیتر ئه‌مریكا ئاماده‌نییه له جیاتی عه‌ره‌ب جه‌نگی ئێران بكات. ئه‌مڕۆ سیاسه‌تی دههرهكی ئه‌مریكا له سه‌رده‌می سه‌رۆك ئۆبامادا ئه‌وه‌یه، كه چیتر سه‌ربازی ئه‌مریكی نه‌نێرێته ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی ئه‌مریكا ، چیتر وه‌كو سه‌رۆكی پێشوو» جۆرج ده‌بلیو بۆش» ئاماده‌نییه، وڵاته‌كه‌ی له جه‌نگێكی ماڵوێرانیدا له‌ناوبه‌رێت.
دوو دیدی جیاواز بۆ ئێران
جیاوازی گه‌وره له نێوان ئه‌مریكا و وڵاتانی كه‌نداو له‌سه‌ر ئێران. ئه‌وه‌ی گرینگه بۆ ئه‌مریكا كه ئێران نه‌بێته خاوه‌نی بۆمبی ئه‌تۆمی، چونكه ئه‌م ترسی بۆ سه‌ر ئیسرائیل و رۆژئاوا هه‌یه، ئه‌مه‌ش ئارمانجی سه‌ره‌كی ئه‌مریكایه له‌و ڕێكه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران، گه‌رچی عه‌ره‌به‌كان چه‌نده ترسیان له بۆمبه‌كه‌ی ئێرانه، دوو هێنده ترسیان له هه‌ژموونی ئێرانه، كه ئێستا له زۆربه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی، ڕۆڵێكی كاریگه‌ری هه‌یه. به‌ڵام ئه‌مریكا به پێچه‌وانه‌وه، ده‌یه‌وێت به هاوكاری ئێران كێشه‌كانی ناوچه‌كه چاره‌سه‌ر بكات، كه‌ئه‌مه‌ش به دڵی عه‌ره‌به‌كان نییه و نایانه‌وێت ئێران هیچ ڕۆڵی له‌ناوچه‌كه‌دا هه‌بێت. پاشان ئه‌مریكا هیچ كێشه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌زهه‌ب یان ئایدۆلۆژیای ئێران نییه، به‌ڵام به‌نیسبه‌ت عه‌ره‌به‌كانه‌وه، جه‌نگی ئێران بۆته جه‌نگی مه‌زهه‌ب و ته‌نانه‌ت بوونی خۆشیان به جه‌نگی ئێرانه‌وه به‌ستۆته‌وه.
ترسی گه‌وره پاره‌ی هه‌ڵپه‌سێردراوی ئێرانه
ترسێكی گه‌وره‌ی تری وڵاتانی كه‌نداو، ئه‌و پاره زۆره‌ی ئێرانه كه ئێستا له بانكه‌كانی جیهاندا ده‌ستیبه‌سه‌رداگیراوه. گه‌ر به‌پێی ئه‌و ڕێككه‌وتنه بێت، ئه‌و پاره‌یه ده‌ست ئێران بكه‌وێته‌وه، ئه‌وا هێنده‌ی تر ده‌ستی ئێران كراوه ده‌بێت و هه‌ژموونی سیاسی و عه‌سكه‌ری خۆی له‌ناوچه‌كه‌دا به‌هێزتر ده‌كات. هه‌ربۆیه یه‌كێك له‌خاڵه شارهواكانی ئه‌م لووتكه‌یه، ئه‌م پاره‌یه بووه، عه‌ره‌به‌كان به ڕاشكاوی ترسی خۆیان به ئه‌مریكیه‌كان ڕاگه‌یاندووه، به‌ڵام هیچ وه‌ڵامێكی وایان له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه ده‌ستنه‌كه‌وتووه.
ساردی په‌یوه‌ندی نێوان سعودییه و ئه‌مریكا
خاڵێكی گرینگی تر كه بوویه جێگه‌ی قسه‌وباسێكی زۆر، ئاماده‌نه‌بوونی شا سه‌لمانی سعودیه بوو، كه زۆرێك له چاودێران پێیان وابوو كه به‌شدارنه‌بوون شا سه‌لمان، گوزارشت له‌و ساردیه ده‌كات كه ماوه‌یه‌كه زاڵه به‌سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان سعودیه و ئه‌مریكا. وه‌كو ده‌ڵێن سعودییه چیتر متمانه‌ی ته‌واو به ئه‌مریكا ناكات و سه‌رانی ئال سعود له‌و باوه‌ڕه‌دان كه چیتر ئه‌مریكا دۆسته گرینگهكهیان نییه. گه‌رچی ئه‌مریكاش ئاماده‌نییه سیاسه‌تی خۆی بگۆڕێت و به‌رگری له‌به‌رژه‌وه‌ندی عه‌ره‌ب بكات و له‌جیاتی ئه‌وان بكه‌وێته جه‌نگه‌وه له‌گه‌ڵ ئێران.
گه‌ڕان به دوای ئه‌ڵته‌رناتیفی ئه‌مریكادا
پێش لووتكه‌ی كامب د‌یڤید، له شاری ریازی پایته‌خه‌تی سعودیه كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی سه‌رانی وڵاتانی كه‌نداو به‌سترا، ئه‌وه جێگه‌ی سه‌رنج بوو بۆ یه‌كه‌مجار سه‌رۆكی فه‌ره‌نسی فرانسۆ هٶڵاند به‌شداری ئه‌م كۆبوونه‌وه‌ی كرد. زۆرێك له چاودێرانی سیاسی پێیان وابوو، كه ئه‌مه ئاماژه‌یه‌كه بۆ ئه‌مریكا، كه سعودیه و هاوپه‌یمانه‌كانی، چیتر متمانه‌ی ته‌واو به ئه‌مریكا ناكه‌ن، له‌هه‌مانكاتیشدا ئه‌وه پیشان بدده‌ن كه جگه له ئه‌مریكا، وڵاتانی كه‌نداو دۆستی تریان هه‌یه و ده‌توانن متمانه‌ی پێبكه‌ن. جێگه‌ی ئاماژه‌یه ماوه‌ی پێشوو فه‌ره‌نسا چالاكیه‌كانی له ناوچه‌كه‌دا زۆركردووه، به‌تایبه‌تی له‌ڕووی عه‌سكه‌ریه‌وه. فرانسۆ هۆلاند پێش ئه‌وه‌ی بچێته ریاز، سه‌ردانی قه‌ته‌ری كردوو، سه‌فقه‌یه‌كی گه‌وره‌ی عه‌سكه‌ری له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر مۆركرد، كه تێیدا قه‌ته‌ر 24 فرۆكه‌ی جه‌نگی» ڕافاڵی» فه‌ره‌نسی به بڕی 7 ملیارد دۆلار كڕی. ئیماراتیش ئاماده‌یی خۆی پیشانداوه بۆ ئه‌وه‌ی 16 فرۆكه‌ی ڕافاڵی بكڕێت. جێگه‌ی گووتنه مانگی ڤێبراوهر فه‌ره‌نسا ، 24 فرۆكه‌ی رافاڵی فه‌ره‌نسی به‌میسر فرۆشت. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی فرانسۆ هۆڵاند، پشتگیری ته‌واوی وڵاته‌كه‌ی بۆ وڵاتانی كه‌نداو دووباتكردهوه.
فرانسۆ هۆڵاند له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا دهیویستی خۆی وه‌كو به‌دیلێكی ئه‌مریكا پیشانی وڵاتانی كه‌نداو بدات، تا ڕاده‌یه‌كیش سه‌ركه‌وتووبو. گه‌رچی سعودیه‌ش ده‌یویست فه‌ره‌نسا وه‌كو كارتێكی فشار بۆ سه‌ر ئه‌مریكا به‌كاربهێنێت، به‌ڵام زۆر سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو.
ده‌رئه‌نجام
ئه‌وه‌ی له كۆبوونه‌وه‌ی كامب د‌یڤید هاته ده‌ره‌وه، ته‌نها بۆ ساڕێژكردنی برینه‌كانی سعودی و هاوپه‌یمانه‌كانی بوو. له‌م كووبونهوهیهدا چ سعودیه و چ ئه‌مریكا ، هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی تایبه‌تی وستراتیژی خۆیان دووباتكردهوه،له‌هه‌مانكاتیشدا ئه‌مریكا پشتگیری ته‌واوی خۆی بۆ ئه‌من و ئاسایشی ئه‌م وڵاتانه دووباتكردهوه، به‌ڵام ئاماده‌نه‌بوو جه‌نگی ئێرانیان بۆ بكات.
به‌گشتی ئێمه ده‌بێت چاوه‌ڕێی رۆژانی دوایی بكه‌ین بزانین ئاخۆ تاچه‌نده ئه‌مریكا به‌ڵێنه‌كانی جێبه‌جێده‌كات، له‌هه‌مانكاتیشدا كه‌س نازانێت رووداوه‌كانی ناوچه‌كه به‌ره‌و كوێنده‌ر ده‌چن، چونكه چ له یه‌مه‌ن و چ له سووریا و عێراق، رووداوه‌كان هێنده خێرا ده‌گوزه‌رێن، كه هیچ چاودێرێكی سیاسی ناتوانێت هه‌روا به ئاسانی بڕیاری له‌سه‌ر بدات.
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی: هیچ هۆکارێک بوونی نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
08:53 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: لەکۆتاییهێنان بە ئازارەکانی ئێزدییەکان بەردەوامدەبین
02:40 PM - 2024-04-17 -
عەمار حەکیم و قاسم ئەعرەجی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکەن
11:06 AM - 2024-04-17 -
پێنج کاندیدی هەڵبژاردن دووردەخرێنەوە
09:57 AM - 2024-04-17
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:06 PM - 2024-04-17 سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
سبەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کۆدەبێتەوە
09:42 PM - 2024-04-17
هه‌وڵی هاوتاكردنی مووچه‌ی وارسی شه‌هیدان له‌گه‌ڵ عیراق ده‌درێت
06:03 PM - 2024-04-17
قوباد تاڵەبانی: سەرکردەمان زۆرەو دەوڵەتمەدارمان کەمە
04:11 PM - 2024-04-17
سەرۆک بافڵ: هەڵبژاردن گەشە بە ئەزموونەکەمان دەدات
04:02 PM - 2024-04-17
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: سەرکردەمان زۆرەو دەوڵەتمەدارمان کەمە
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: هەڵبژاردن گەشە بە ئەزموونەکەمان دەدات
کوردستان 04:02 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: لەکۆتاییهێنان بە ئازارەکانی ئێزدییەکان بەردەوامدەبین
کوردستان 02:40 PM - 2024-04-17 -
قوباد تاڵەبانی: هەڵبژاردن نەکرێت زیان بەر هەرێم دەکەوێت
کوردستان 02:26 PM - 2024-04-17 -
نەسیمی نیسانی
بیروڕا 12:44 PM - 2024-04-17 -
عەمار حەکیم و قاسم ئەعرەجی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکەن
ی ن ک 11:06 AM - 2024-04-17 -
"ململانێکانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست" لە دیداری سلێمانی دا
کوردستان 10:41 AM - 2024-04-17 -
پێنج کاندیدی هەڵبژاردن دووردەخرێنەوە
کوردستان 09:57 AM - 2024-04-17