riklam

مه‌ترسیه‌كانی دانیشتن له‌سه‌ر wc شێوه‌ كورسی

هەمەرەنگ 08:21 PM - 2015-05-22
شێوازی چیچكان باشتر یارمه‌تی مرۆڤ ده‌دات كه‌ ریخۆڵه‌كانی به‌ته‌واوه‌تی له‌پاشه‌ڕۆ پاكببنه‌وه‌

شێوازی چیچكان باشتر یارمه‌تی مرۆڤ ده‌دات كه‌ ریخۆڵه‌كانی به‌ته‌واوه‌تی له‌پاشه‌ڕۆ پاكببنه‌وه‌

پیسایی كردن كارێكی فسیۆلۆجی گرنگه‌ بۆ رزگاربونی له‌ش له‌پاشه‌ڕۆ، له‌ڕابردودا شێوازی دانیشتن بۆ پیساییكردن چیچكان بووه‌، به‌ڵام له‌ئێستاداو له‌گه‌ڵ دروستبونی ده‌بلیوسی نوێ، شێوازێكی تر بووه‌ به‌باو، كه‌ ئه‌ویش وه‌ك شێوازی دانیشتن له‌سه‌ر كورسی وایه‌.

هه‌رچه‌نده‌ وا باوه‌ كه‌ شێوازه‌ نوێكه‌ بۆ ته‌ندروستی باشتره‌، پسپۆڕان هۆشداریده‌ده‌ن كه‌ ئه‌م شێوازه‌ نوێیه‌ نه‌ك هه‌ر له‌شێوازه‌ كۆنه‌كه‌ باشتر نیه‌، به‌ڵكو بۆ ته‌ندروستی زۆر خراپتره‌.

گولیا ئیندێرز كه‌ لێكۆڵه‌رێكه‌و خاوه‌نی بڕوانامه‌ی دكتۆرایه‌ له‌مایكرۆبایۆلۆجی ده‌ڵێت، پیساییكردن به‌شێوازی چیچكان باشترین و كاریگه‌رترین شێوازی پیسایكردنه‌و ته‌ندروسته‌ بۆ له‌ش.

ئه‌و لێكۆڵه‌ره‌ رونیده‌كاته‌وه‌، میكانیزمی داخستنی جۆگه‌ی هه‌رس به‌شێوه‌یه‌ك دروستنه‌كراوه‌ كه‌ بۆ شێوازی دانیشتنی كورسی یان وه‌ستان گونجاو بێت، به‌ڵكو وه‌ك سۆنده‌یه‌كی پێچاوپێچ وایه‌.

ده‌شڵێت: نزیكه‌ی ملیارێك و 200 ملیۆن كه‌س هه‌ن له‌جیهاندا كه‌ به‌شێوازی چیچكان پیسایی ده‌كه‌ن، ئه‌م كه‌سانه‌ كه‌متر توشی مایه‌سیری ده‌بن.

شێوازی چیچكان باشتر یارمه‌تی مرۆڤ ده‌دات كه‌ ریخۆڵه‌كانی به‌ته‌واوه‌تی له‌پاشه‌ڕۆ پاكببنه‌وه‌، به‌ڵام شێوازی هاوشێوه‌ی دانیشتن له‌سه‌ر كورسی هه‌رچه‌نده‌ به‌ڕوكه‌ش وا ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ حه‌وێنه‌ره‌وه‌تره‌، به‌ڵام كۆسپ بۆ به‌رده‌م ریخۆڵه‌ ئه‌ستوره‌ دروستده‌كات له‌كاتی پیسایی كردندا.


PUKmedia وه‌گێڕان / والی عه‌لی


سه‌رچاوه‌/  aljazeera.net

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket