riklam

ئه‌ڵمانیا.. په‌یامی پشتگیری یه‌كێتی گه‌یه‌ندرایه‌ HDP

تاراوگە‌‌ 06:39 PM - 2015-05-22
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ش بۆته‌ مایه‌ی خۆشحاڵی هه‌ڤاڵانی رێكخستنه‌كانی كۆمیته‌ی ئه‌ڵمانیا

ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ش بۆته‌ مایه‌ی خۆشحاڵی هه‌ڤاڵانی رێكخستنه‌كانی كۆمیته‌ی ئه‌ڵمانیا

له‌چه‌ند رۆژی ڕابردوودا وڵاتی ئه‌ڵمانیا گه‌وره‌ترین چالاكی حزبی لایه‌نه‌ توركی و كوردستانیه‌كانی له‌چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی هه‌لمَه‌تی هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدانی ده‌ره‌وه‌دا به‌خۆیه‌وه‌ بینی، دیاره‌ ئه‌لمَانیا له‌دوای توركیا گه‌وره‌ترین ره‌وه‌ندی توركی و كوردستانی له‌خۆده‌گرێت و بۆته‌ مه‌یدانی چالاكیه‌كانی هه‌ڵبژاردن.

هه‌ده‌په‌ له‌م هه‌ڵمه‌ته‌دا چالاكانه‌ له‌شارو چارۆچكه‌كانی ئه‌ڵمانیا به‌پلاكات و سیمنیارو گردبوونه‌وه‌، پرۆسه‌كه‌ی جۆشداوه‌و حزب و لایه‌نه‌ چه‌پ و دیموكراتخوازه‌كانی ئه‌ڵمانیاو كوردستانیانیش له‌ناویاندا یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌بڕوابوون و به‌رچاو ڕوونی سیاسسیه‌وه‌، له‌سۆنگه‌ی هه‌ڵوێستی هه‌میشه‌ كوردستانیانه‌ی یه‌كێتیه‌وه‌ پشتگیریان لێده‌كات و جگه‌ له‌وه‌ی له‌سایت و په‌یجه‌كانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌فه‌یسبوكدا وه‌ك دیارده‌یه‌كی كوردستانی و هاوسۆزی به‌هه‌زاران هه‌زار كه‌س لۆگۆی هه‌ده‌په‌یان وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆپشتگیری له‌سه‌رپه‌یجه‌كانیان دابه‌زاندووه‌و ماڵپه‌ڕه‌كان و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی كوردی و بیانی سه‌رقاڵی رۆماڵكردن و توێژینه‌وه‌ن و به‌بایه‌خه‌وه‌ لێی ده‌ڕوانن و به‌هه‌ڵبژاردنێكی چاره‌نوسسازی ده‌زانن بۆ كوردو ئاینده‌ی دیموكراسی له‌و وڵاته‌دا به‌ئاراسته‌ی گۆڕینی ده‌ستور له‌ده‌ستورێكی داخراوی نه‌ته‌وه‌ په‌رستیه‌وه‌ بۆ ده‌ستورێك كه‌مافه‌كانی وه‌ك یه‌ك و بێ جیاوازی تیا ره‌چاوبكرێت و پرۆسه‌ی ئاشتیش پێ بنێته‌ قۆناغێكی نوێوه‌و تیایدا كێشه‌ی كورد له‌ده‌ستوردا چاره‌سه‌ری بۆ بكرێت.

كۆڕو كۆبونه‌وه‌كان به‌رده‌وامن له‌م چوارچێووه‌یه‌دا له‌به‌ر رۆشنایی رێنماییه‌كانی كۆمیته‌ی ریكخستنی ئه‌ڵمانیادا رۆژی 20-5-2015  هه‌ڤاڵانی ده‌سته‌ی كارگیڕی كه‌رتی مانهایم-لودڤیكسهاڤن، كادران و رێكخراوی په‌پوله‌ی منداڵان و كوردستانیانی ئه‌و شاره‌ به‌شداری ئاهه‌نگی مۆزیكی نیشتمانی بۆ پشتگیری حزبه‌ كوردستانیه‌كانی باكوری كوردستانیان كردو هه‌ڵوێستی پشتگیری كوردستانیانه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانیان گه‌یانده‌ مه‌راسیمه‌كه‌و هیوایان خواست كه‌ HDP سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت و په‌نجه‌ره‌ی ئاینده‌یه‌كی گه‌ش له‌سه‌ر باكوری كوردستان بكرێته‌وه‌.

 هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا كه‌بڕیاره‌ دوا قۆناغی رۆژی 7-6-2015 به‌ڕێوه‌بچێت ئاینده‌ی سیاسی ئه‌و وڵاته‌ دیاریده‌كات و جیا له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی دیكه‌ گرنگی و بایه‌خی خۆی هه‌یه‌و HDP پێی وایه‌ ئه‌وان به‌ربه‌ستی له‌ 10% ده‌شكێنن و رێژه‌یه‌كی له‌وه‌ زیاتریش به‌ده‌ست ده‌هێنن.

شایانی باسه‌، مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ په‌یامی خۆی وه‌ك په‌یامی پشتگیری به‌ HDPراگه‌یاندو وه‌فدێكی هاوبه‌شی لیستی سه‌وزی یه‌كێتی له‌هه‌ردوو په‌رله‌مانی كوردستان و عیراق  بۆ پشتگیری به‌ره‌و ئامه‌د به‌رێخستووه‌ ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ش بۆته‌ مایه‌ی خۆشحاڵی هه‌ڤاڵانی رێكخستنه‌كانی كۆمیته‌ی ئه‌ڵمانیا.

PUKmedia راگه‌یاندنی كۆمیته‌ی ئه‌ڵمانیا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket