كورته فیلمی ماڵ و كلیل له‌فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی كان نمایشكرا
ئەدەب وهونەر 02:54 PM - 2015-05-22"ماڵ و كلیل" 10خه‌ڵاتی گرنگی به‌ده‌ستهێناوه
كورته فیلمی كوردیی "ماڵ و كلیل" به‌ئاماده‌بوونی "شوان عه‌تووف" له‌به‌شی ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕكێی 68مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "كان" له فه‌ڕه‌نسا نمایشكرا.
كورته فیلمی چیرۆكی "ماڵ و كلیل" Home And Key له‌نووسین و ده‌رهێنانی "شوان عه‌تووف" له‌نوێترین به‌شداری نێونه‌ته‌وه‌یی خۆیدا به‌ئاماده‌بوونی ئه‌م سینه‌ماكاره كورده و به‌نوێنه‌رایه‌تیی له‌هه‌رێمی كوردستان، رۆژی 18ی مایۆی 2015 له‌به‌شی ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕكێی "شۆرت فیلم كۆڕنێر" Short Film Corner له‌میانه‌ی شه‌ست و هه‌شته‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی "كان" له‌شاری به‌نده‌ری كان له‌باشووری وڵاتی فه‌ڕه‌نسا نمایشكرا.
به‌شی "شۆرت فیلم كۆڕنێر" له‌ساڵی 2004 و به‌مه‌به‌ستیی ناساندنیی به‌هره‌مه‌نده لاوه‌كان، به‌ڕێوه‌بردنی ڤۆركشۆپی فێركاریی بۆ فیلمسازهكان به وانه گوتنه‌وه له لایه‌ن سینه‌ماكارانی به‌رچاوی جیهان، كردنه‌وه‌ی بازاڕ بۆ فرۆشی كورته فیلمه‌كان و هه‌روه‌ها به‌ده‌ستهێنانی سه‌رمایه بۆ پرۆژه‌كانی داهاتووی فیلمسازه لاوه‌كان دامه‌زراوه.
فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی "كان" كه به گرینگ‌ترین، گه‌وره‌ترین و ناودارترین رووداوی سینه‌مای جیهان ناسراوه، به ئاماده‌بوونی ئه‌ستێره ناوداره‌كانی سینه‌مای جیهان، به نمایشی فیلمی سینه‌مایی "سه‌رت هه‌ڵێنه" له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری فه‌ڕه‌نسی "ئێمانۆئێل بهركووت" رۆژی 14 مایۆی 2015 ده‌ستیپێكردووه و بۆ ماوه‌ی 10 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و به‌فیلمی دیكۆمێنتی "سه‌هۆڵ و ئاسمان" له ده‌رهێنانی "لووك ژاكێت" هه‌ڵگری خه‌ڵاتی ئۆسكار كۆتایی پێیدێت.
شه‌ست و هه‌شته‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی "كان" له چه‌ندین به‌شی پێشبڕكێی و ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕكێی له‌وانه: به‌شی "پێشبڕكێی سه‌ره‌كیی"، به‌شی پێشبڕكێی "جۆرێك روانین"، به‌شی پێشبڕكێی "هه‌فته‌ی ره‌خنه‌گران"، به‌شی پێشبڕكێی "سینه فۆنداسیۆن" و به‌شی "كورته فیلم"، به‌شی ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕكێی "فیلمه كلاسیكییه‌كان"، به‌شی "سه‌ده‌مین ساڵیادی له‌دایكبوونی ئێنگرید برێگمان"، به‌شی "سینه‌مای جیهان له‌كان" و چه‌ندین به‌شی دیكه و هه‌روه‌ها رێزلێنان له چه‌ندین سینه‌ماكارانی ناوداری جیهان، له‌وانه: پێشكه‌شكردنی خه‌ڵاتی "چڵه‌به‌ڕووی كان" بهدهرهێنهر، ئه‌كته‌ر، وێنه‌گرو نوسه‌ری فهڕهسنی خاتوو "ئانیس واردا"، پێشكه‌شكردنی خه‌ڵاتی "كالیسكهی زێڕین" به ده‌رهێنه‌ری ناوداری چینی "جیا ژانگ كه" و ھه‌روه‌ھا رێزلێنان له ده‌رھێنه‌ری ناوداری پورتوگالی "مانۆئێل دی ئۆلیڤییه‌را" له رۆژانی 14 تا 24 ی حوزه‌یران / مایۆی 2015 له‌شاری به‌نده‌ری كان له‌باشووری وڵاتی فه‌ره‌نسا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
كورته فیلمی "ماڵ و كلیل" كه تا ئێستا له كۆمه‌ڵێك فیستیڤاڵ له ئاستی جیهانیدا چۆته سه‌ر په‌رده‌ی سینه‌ماكان و 10 خه‌ڵاتی گرنگی به‌ده‌ستهێناوه، به‌رهه‌می به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ری سینه‌مای سلێمانی و له لایه‌ن كۆمپانیای "ئای لۆف فیلم" له باشووری كوردستان و وڵاتی به‌ریتانیا به نوێنه‌رایه‌تیی له هه‌رێمی كوردستان له ئاستی دنیادا بڵاوده‌بێته‌وه.
PUKmedia راگه‌یاندنی گشتیی كورته فیلمی ماڵ و كلیل
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
07:37 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
04:11 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
12:02 PM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
10:52 AM - 2024-04-23
ئەمانەش ببینە
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
09:29 AM - 2024-04-23
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
03:19 PM - 2024-04-22
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
کوردستان 07:37 PM - 2024-04-23 -
پرسەنامەی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بۆ خانەوادەی مامۆستا جەمال هیدایەت
پرسەنامە 06:36 PM - 2024-04-23 -
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
کوردستان 04:30 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-23 -
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
کوردستان 03:28 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
کوردستان 12:02 PM - 2024-04-23 -
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
کوردستان 11:33 AM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
ی ن ک 10:52 AM - 2024-04-23